ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌مه، هه‌زاران شارۆمه‌ندی ناڕازی ئیسڕائیل بۆ ده‌یه‌مین حه‌وته‌ی به‌رده‌وام دژبه گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سیسته‌می قه‌زایی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری ڕێزلێنان له دیمۆكراسی بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌وره‌ترین خۆپێشاندان له شاری “تل ئاویو” به‌ڕێوه چووه و به وته‌ی میدیاكانی ئیسڕائیل ٥٠ هه‌زار كه‌س تێدا به‌شدار بوون هه‌روه‌ها له شاری “حه‌یفا”ش خه‌ڵكی ناڕازی دژبه ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای نتانیاهوو ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دیمۆكراسیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به توندی مه‌حكووم كرد. به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و گۆڕانكاریه ئیختیاراتی زۆرتر به ده‌وڵه‌ت ئه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه به هه‌ر چه‌شنه چاكسازییه‌ك له یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات دا بگرێت.