کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی دانیشتووی ئورووپا دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا

خۆپێشاندانی كوردانی دانیشتووی ئورووپا دژبه‌ ده‌وڵه‌تی توركیا 4

پاش هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر باكووری هه‌رێمی كوردستان و شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی ڕه‌زبه‌ر، كوردانی دانیشتووی چه‌ند وڵاتی ئورووپایی دژبه‌ جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كوردستانیان له‌ وڵاتانی سوید، فینلاند، نۆرویژ، دانمارك، فه‌ڕانسه، ئاڵمان و هوله‌ند دژبه‌ هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان و باكووری هه‌رێمی كوردستان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و داویان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد ڕێگه‌ له‌ ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گه‌لی كورد بگرن.