خۆپێشاندانی دانیشتووانی شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده له‌ئاست وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ
دانیشتووانی شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده ڕۆژی شه‌ممه 25ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌پێی بانگهێشتێك كه پێشتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكرابۆوه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژی به‌رپرسانی نالایقی كۆماری ئیسلامی كه بوونه‌ته هۆی وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ دروشمیان وته‌وه.
به‌پێی ئه‌و بانگێشتنامهیه، بڕیار وابوو كه له ئۆستانه‌كانی “زه‌نجان“، “ئازه‌ربایجانی شه‌رقی“، “ئازه‌ربایجانی غه‌ربی“، “ئه‌رده‌بیل” و “تاران” دژبه وشكبوونی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رانی نالایقی كۆماری ئیسلامییه‌وه، خۆپێشاندان بكرێت. به‌پێی ئه‌و گرته ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپێشانده‌ران و تێكهه‌ڵچوون ڕۆویداوه و چه‌ندین كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ركراون. له شاری “ئه‌رده‌بیل“یش خه‌ڵكی ناڕازی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و پشتیوانی خۆیان له خۆپێشانده‌رانی شاره‌كانی ورمێ و نه‌غه‌ده ده‌ربڕی.