ڕۆژی شه‌ممه ٤ی گه‌لاوێژ، هه‌زاران كه‌س له ناڕازیانی له‌هێستان، له ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ هاتنه‌ده‌ر له “په‌یمانی ئۆرووپایی داكۆكیكاری مافه‌كانی ژن”، ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ئه‌م په‌یمانه كه ناوی “كۆنوانسیۆنی ئیستانبۆڵ”ه له ساڵی ٢٠١١دا له دانیشتنی شۆڕای ئۆرووپا له تۆركییه واژۆ كراوه. كۆنوانسیۆنی ئیستانبۆڵ كه به‌رپرسانی له‌هێستان له ئێتسادا دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م ئامرازی نێونه‌ته‌وه‌ییه كه له بوار یاساییه‌وه به ئامانجی ڕێگری له توندوتیژیی دژبه ژنان له لایه‌ن ناوه‌ندی یاساداڕێژه‌ری ئۆرووپا په‌سه‌ند كراوه. شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی له‌هێستانی له‌م دوایانه‌دا ڕایانگه‌یاندووه ئه‌م په‌یمانه به فه‌رمی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه له‌گه‌ڵ یاساكانی ئه‌م وڵاته ناكۆكه.