کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

خنكانی ٥ كه‌س له‌ شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی ناشاره‌زابوون له‌ مه‌له‌كردن و كه‌وتنه‌ ناو ئاوی ڕووباره‌وه‌ ٥ كه‌سی خه‌ڵكی شاره‌كانی سنه‌، پیرانشار، سه‌ڵماس، سه‌قز و میاندواو گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێنج كه‌سه‌ له‌ به‌نداوی چراوه‌یسی شاری سه‌قز، چۆمیده‌ره‌بكه“‌ی سه‌ر به‌ شاری پیرانشار، چۆمی گوگجلوو و رووباری جەغەتووی سه‌ر به‌ شاری میاندواو به‌هۆی مه‌ڵه‌كردن یان كه‌وتنه‌ ناو ئاو خنكاون. جێگای ئاماژه‌یه‌ به‌هۆی گه‌رمبوونی كه‌ش و هه‌وا له‌ وه‌رزی هاویندا، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی خۆش ڕووده‌كه‌نه‌ به‌نداو و ڕۆباره‌كان و له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا به‌هۆی ناشاره‌زابوون له‌ مه‌له‌كردن و یان وه‌ستانی دڵ كاره‌ساتی گیانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ست له‌كار كێشانه‌وی كارمه‌ندانی زانكۆی كالیفۆڕنیا له‌ ئه‌مریكا

-

په‌روه‌نده‌سازی بۆ ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌رج بۆ شوێنێكی نادیار

-

كاردانه‌وه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌ سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیان به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ڕه‌ئیسی

-

مانگرتنی كرێكارانی پیمانی شاغڵ له‌ عه‌سه‌لوویه‌

-

كوژرانی هاووڵاتیه‌ك به‌ ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ شنۆ

-