ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، تەقینەوەیه‌ك لە شاری کابول ئۆتۆمبێلێکی تاڵیبانی کردە ئامانج و لەم تەقینەوەیەدا دوو کەس بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، تەقینەوەیەک له چوارڕێیانی “پشتونستان” لە ناوەندی شاری کابول ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری ئەندامانی تاڵیبانی کردە ئامانج. “خالید زادران”، وتەبێژی فەرماندەیی پۆلیسی تاڵیبان لە شاری “کابول”، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بۆ میدیاکان تەقینەوەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەم تەقینەوەیەدا دوو ئه‌ندامی تاڵیبان به‌سه‌ختی برینداربوون.