ئاماره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژمارەى تووشبوان و گیانلەدەستدان بە ویرووسی کۆرۆنا لە جیهاندا لە هەڵکشاندایە و ڕۆژی چوارشه‌ممه ژمارەى تووشبوان به‌م ویرووسه ٦٠ ملیۆن کەسی تێپه‌ڕاندووه و له‌و ژماره‌یه، هه‌تا ئێستا یه‌ك ملیۆن و ٤١٩ هەزار کەسیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
بەپێی ئامارەکانى ماڵپەریی جیهانی “ۆورڵد میتر” كه تایبه‌ته به ئاماری تووشبوان، چاکبونەوە و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ئاستی جیهاندا، ژمارەی تووشبوان بە ویرووسی كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته ٦٠ ملیۆن و ٣٤٩ هەزار و ١٢١ کەس و تا ئێستا لەسەرتاسەری جیهانیشدا، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤١٩ هەزار و ٢٩٦ کەس گیانیان لەدەستداوە کە زۆرترین حاڵەتیان لە ئەمریكا تۆمارکراوە. بەپێى داتا‌کان، هەریەکە لە وڵاتانى “ئەمریکا، هێندوستان، بڕازیل، ڕووسییه، فه‌ڕانسه، ئیسپانیا، بریتانیا، ئیتالیا، ئاڕژانتین و کۆڵۆمبیا” لە پلەى یه‌ك تا ١٠ی ریزبەندى وڵاتاندا دێن لە روى زۆریى ژمارەى تووشبوان و گیانلەدەستدان به‌م ویرووسه.