کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تێكدانی گۆڕێكی‌ به‌كۆمه‌ڵی ده‌یه‌ی ٦٠ له‌ شاری قوروه‌ له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه‌

دوو ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ وێنه‌كانی گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵیان له‌ نزیك شاری قوروه‌ی سه‌ربه‌ ئوستانی كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ گڵكۆی ٢٠ زیندانی سیاسی كوردی ده‌یه‌ی شه‌ستی تێدایه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ئێعدام كراون و ئێستا  ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كان گۆڕه‌كه‌یان تێكداوه‌.

ئه‌و دوو ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یاندا ئاماژه‌ به‌ هه‌بوونی لانیكه‌م ١٢٠ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ له‌ سه‌رانسه‌ری ئێران ده‌كه‌ن. له‌ گۆڕستانه‌كه‌ی شاری قوروه‌ش لانیكه‌م گڵكۆی ٢٠ زیندانی چه‌پگه‌رای ده‌یه‌ی ٦٠ی تێدایه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به‌رده‌وام كێلی قه‌بره‌كانیان شكاندووه‌ و ئێستاش به‌ لۆدێر گۆڕستانه‌كه‌یان تێكداوه‌ و كردوویانه‌ته‌ شوێنی كشتووكاڵ.

بابەتی پەیوەندیدار

شه‌پۆلی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌ زیندانه‌كانی كوردستان و ئێران

-

ناڕوونی چاره‌نووسی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ

-

ئاگردانی زه‌نجیره‌یی مه‌زرای گه‌نمی جووتیاران له‌ سه‌رپولی زه‌هاو

-

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی قشم له‌ ئاست نه‌دانی مه‌سكه‌نی میللی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ چابه‌هار

-

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی پێنج كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-