ئێواری یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ جاری دووهه‌م سنووره‌كانی نێوان شنۆ و پیرانشاری به چڕی تۆپباران كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان شنۆ و پیرانشار ده‌ستیپێكردووه و هێشتاش به‌رده‌وامه. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ڕابردووش سنووره‌كانی شاری شنۆ له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به‌چڕی بۆردوومان كرابوو.