کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

تووشبونی ١٣ به‌ندكراو به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ زیندانی خۆی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ زیاتر لە ١٠ کەس لە به‌ندكراوانی زیندانی خۆی تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی حکوومەتیش بەنیسبەت چارەسەرکردنی پزیشکیی زیندانییە تووشبووەکان کەمتەرخەمن.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ١٣ کەس لە پێرسۆنێل و به‌ندكراوانی زیندانی خۆی تووشی ویرووسی کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی زیندانی ئەو شارە ئیزنی ڕەوانەکردنی به‌ندكراوانی تووشبوو بۆ نەخۆشخانەی دەرەوەی ئەو زیندانە نەداوە. ئەو سەرچاوەیه‌ هەروەها ڕایگەیاندووه‌: “یەکێک لە تووشبووانی ویرووسی کۆرۆنا بەرپرسی بەڕێوەبەریی تاوانەکانی ئەو زیندانەیە و زیندانییەکانیش لە ڕێگای ئەو بەرپرسەوە تووشی ئه‌م ویرووسه‌ بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، پێشتریش لە مانگی خاکەلێوەی ئەمساڵ، زیاتر لە ٧٠ کەس لە به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ بۆ تاقیکاریی ویرووسی کۆرۆنا ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی ئەو زیندانە کرابوون، هەروەها ژمارەیەک لە به‌ندكراوانی ئەو زیندانەش تووشی ئه‌م ویرووسه‌ ببوون.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-