کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شاری هێلسینکی فینلاند

ڕۆژی پێنجشەممە ٣١ی خەرمانان بەپێی بانگەوازی حیزبە کوردستانییەکانی ئێران، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی کوشتنی مەهسا ئەمینی لەبەردەم سەفارەتی ڕژیم لە شاری هێلسینکی لە وڵاتی فینلاند بەڕێوەچوو.

ژومارەکی زۆر لە ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لە شارە دوور و نزیکەکانەوە بەپیر بانگەوازەکەوە هاتن و لە کۆبوونەوەیەکی بەربڵاودا لەبەردەم سەفارەتی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان لە ناڕەزایەتی ڕەوای خەڵکی کوردستان و ئێران دەربڕی و کوشتنی مەهسا ئەمینیان بە تووندی مەحکووم کرد. شایانی باسە کە لە بەشێکی ئەو کۆبوونەوەیەدا هاوڕێ بورهان دیوارگەر یەکێک لە ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ڕاگەیاندنی هاوبەشی لایەنە بەشداربووەکانی خوێندەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی موعه‌لیمانی ژن له‌ به‌ریتانیا

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

-

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئێرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ تاران

-