کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بەردەوامی هەڕەشەکانی ئێران بۆ سەر حیزبەکانی ڕۆژهەڵات

ڕاگەیاندنەکانی عێراق ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٢ی خه‌رمانان ڕایانگەیاند: دوای ئەوەی ئێران هەڕەشەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دووپات كرده‌وه‌، بڕیاره‌ “قاسم ئەعرەجی” ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و شاندێکی یاوەری سەردانی تاران بكات.

ئەو شاندەی کە بڕیارە لە داهاتوودا لەگەڵ “قاسم ئەعرەجی” سەردانی ئێران بکەن، شاندێکی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندی دەبێت و نوێنەرانی کوردیش لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق سەردانی تاران دەکەن. حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاندووە کە ئێمە ساڵانێکە خەباتێکی چەکداریمان ڕاگرتووە و لە خاکی هەرێمی کوردستانەوە هیچ جه‌وله‌یه‌كی نیزامییان نه‌بووه‌، بەرپرسێکی پارتی دێموکراتی کوردستانیش وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هه‌ڵوێستی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات، ڕایگەیاند: هەڕەشەکانی ئێران تەنیا گوشار خستنە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

بابەتی پەیوەندیدار

‍له‌ناوبردنی دارستانه‌كانی مه‌ریوان له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌

-

سێهه‌مین ڕۆژی مانگرتن له‌ خواردنی “كاروان شاهی په‌روانه” له‌ زیندان

-

دەستبەسەرکردنی “سوهەیب ئیقباڵی” له‌ كرماشان

-

دۆخی ناله‌باری لافاولێدراوانی خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم

-

گوشاری تازه‌ی حه‌راسه‌ت بۆ خوێندكارانی زانكۆی خواجه نه‌سیر

-

سه‌ركه‌وتنی سنفی زێرفرۆشان له‌ ئێران

-