موعەلیمانی زانكۆی هەڵەبجە ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی مانگی گوڵان، بەهۆى پێنەدان و دواكهوتنی حقووقەکانیانەوە لەبەردەم بیناى سەرۆكایەتیی زانكۆكەیان کۆ بوونەوە و دەرگای سەرەكی سەرۆكایەتیی زانكۆیان داخست.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، موعهلیمان ڕایانگەیاندووه، تا ئەوكاتەی بەڵێنی تەواویان پێنەدرێت کە مانگانە حقووقەکانیان لە وادەى دیاریکراوى خۆیدا وەردەگرن، بەردەوام دەبن لە ناڕەزایەتیی دەربڕین.