“محه‌ممه‌دشافعی گورابی” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به سێ ساڵ و ٩ مانگ به‌ندكران له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، “محه‌ممه‌دشافعی گورابی” له‌لایه‌ن ئه‌ژنۆیه‌وه تووشی بڕانی مینسك بووه و چه‌ند مانگه به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان دژایه‌تی ده‌كه‌ن. ناوبراو پێشتر چه‌ند جار داوای مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی كردبوو به‌ڵام سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و چالاكه سیاسیه‌ی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه. شایانی باسه كه “محه‌ممه‌دشافعی گورابی” له به‌رواری ٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٠ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.