ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ناوچه‌كانی پێنجوێن و باڵه‌كایه‌تییان به چڕی بۆردوومان كرد.
گوندی “بادانە” لە ناحیەی “ناڵپارێز” لە سنوری قەزای پێنجوێن بۆ رۆژی سێیەم بۆردومانکرا و بەرێوەبەری ناحیەی ناڵپارێزیش له‌و باره‌وه ڕایگه‌یاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی توركیا گوندی بادانەی بۆ جاری سێهه‌م بۆردومانکرد و هیچ زیانێکی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.، به‌ڵام بەهۆی مەترسییەکانی بۆردومانەکەوە پرۆسەی خوێندن لەو گوندە و چەند گوندێکی دەوروبەری راگیراوە.