لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا، چالاکان و خوێندکارانی زانکۆ لە ئێران، بەیاننامەی “ژن، ژیان ئازادی”یان بە چوار زمانی کوردی، فارسی، تورکی و عەرەبی لە زانکۆی تەربییەت موعەلیمی تاران چاپ و بڵاو کردەوە.
ڕۆژی سێشەممە ٥ی مانگی گوڵان، چالاکانی خوێندکاریی زانکۆکانی ئێران بەیاننامەی “ژن، ژیان ئازادی”یان بە چوار زمان بڵاو کردەوە و لە بەشێکی ئەو بەیاننامەیەدا ڕایانگهیاند کە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران دژبه حكوومهتی كۆماری ئیسلامی هێڵی سوورە و هیچ کەس و دەسەڵاتێک ناتوانێت پێش بەو ڕاپەڕینە و ڕووخانی مێژووی خوێناوی ئهو دهسهڵاته بگرێت.