کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

بڕینی هاوکاری دارایی بەشێکی زۆر لە بەرکەوتووانی چەکی شیمیایی لە سەردەشت

ڕۆژی چوارشەممە بە بڕیاری بەرپرسانی ڕژیمەوە ئەو هاووڵاتییانەی شاری سەردەشت کە ڕێژەی بەرکەوتنی چەکی شیمیاییان ٢٥ لەسەد کەمترە، لەمەوبەدوا هیچ جۆرە هاوکارییەکی داراییان ناکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە شیمیایی بارانکردنی شاری سەردەشتدا کە لە لایەن ڕژیمی بەعسەوە ئەنجام درا، ١٣٠ هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و هەشت هەزار و ٢٥ کەسیش برینداربوون. لەو ژمارەیە هەزار و ٥٠٠ کەسیان وەکو بەرکەوتەی چەکی شیمایی تۆمارکراون و مانگانە هاوکاری داراییان دەکرێت و ئەوانەی وا ڕێژەیان لە ٢٥ لەسەد کەمترە بە بڕیاری بەرپرسانی ڕژیم لەمەوبەدوا هیچ جۆرە هاوکارییەکیان ناکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

مانگرتنی موعه‌لیمانی ژن له‌ به‌ریتانیا

-

گیانله‌ده‌ستدانی ١٢ منداڵی به‌لووچ به‌هۆی نوقم بوون له‌ هووته‌ك

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی كرمان

-

ڕێپێوانی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی فولاد له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ئێرانشار

-

كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانسه‌ری موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو له‌ تاران

-