به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی تایوان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٤ی گه‌ڵارێزان، بۆ پشتیوانی له بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی هۆنگ كۆنگ، هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، خۆپیشانده‌ران به وتنه‌وه‌ی درووشمی ئێعتڕازی خوازیاری ئازادكردنی ١٢ چالاكی هۆنگ كۆنگی بوون كه له لایه‌ن چینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م ١٢ كه‌سه له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئوتی ئه‌مساڵ له‌كاتی چوون بۆ تایوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی چین ڕایانگه‌یاندووه ئه‌م كه‌سانه به‌هۆی چوونی نایاساییان بۆ ئه‌م وڵاته له ده‌ریا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.