كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، ڕۆژی شه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ، بۆ ٤٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌كرانی خواسته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی ڕژیم له شاری شووش كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ناڕازیی سه‌ره‌تا به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی و پاشان ڕێپێوان له ئاستی شاری شووش، بۆ جارێكی دیكه جه‌ختیان له‌سه‌ر گه‌یشتن به سه‌رجه‌م داخوازییه‌كانیان كرده‌وه. شایانی باسه، بڕیاربوو له‌سه‌ر به‌ڵێنی به‌رپرسانی ئۆستانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌ت، حه‌قده‌ستی دواخراوی كرێكاران تا ڕێكه‌وتی ١٠ی ئه‌م مانگه په‌رداخت بكرێ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچكام له‌م به‌ڵێنانه وه‌ده‌ینه‌هاتووه.