كرێكارانی شاره‌داریی بووشێهر ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی پووشپه‌ڕ، بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: چه‌ندین مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه و له‌م وه‌رزه‌ی ئێستا، هیچكام له به‌رپرسانی شاره‌داریی وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه. شایانی باسه، سه‌ره‌ڕای دواخرانی چه‌ندین مانگ له له‌حه‌قده‌سته‌كانیان، هه‌تا ئێستا جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵیان پێنه‌دراوه و ته‌نانه‌ت حه‌قی بیمه‌كانیشیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیجتماعی په‌رداخت نه‌كراوه.