کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی خۆپیشاندانه‌كانی دژه‌ ده‌سه‌ڵات له‌ كۆلۆمبیا

ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی گوڵان، بۆ جارێكی تر خه‌ڵكی كۆلۆمبیا دژی گه‌ڵاڵه‌ی نوێی وه‌رگڕتنی باج، نایه‌كسانی، گه‌نده‌ڵی، توندووتیژی هێزه‌كانی پۆلیس، هه‌ژاری و بێكاری ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مه‌ده‌نی له‌ كۆلۆمبیا له‌ دوای بانگێشتی ئیتحادیه‌كانی كرێكاری، خوێندكاران، ڕێكخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌كان بۆ مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری له‌ ئاست په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌می بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ شێوه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی وه‌رگرتنی باج كه‌ زۆرتر چینی هه‌ژار ئه‌گرێته‌وه‌،  ده‌ستیپێكرد. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و هێزه‌كانی پۆلیس تاكوو ئێستا لانیكه‌م ٢٤ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-