ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بازاڕیانی شاری سنه به‌یاننامه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به پۆلۆمپكردنی دووكانه‌كانیان له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه بڵاوكرده‌وه و تێیدا ڕایانگه‌یاند: یان هه‌موومان پێكه‌وه كاسبی ئه‌كه‌ین یان هه‌موومان دووكانه‌كانمان داده‌خه‌ین.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك له دووكانه‌كانیان هه‌ڵبژاردووه بۆ ئه‌وی پۆلۆمپیان بكه‌ن، ڕایده‌گه‌ینین كه مه‌به‌ستی ڕژیم سازكردنی جیایی و دووبه‌ره‌كی له نێوان كاسبكارانی شاری سنه له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌یه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه ئێمه بازاڕیانی سنه ڕایده‌گه‌ینین كه تا ئه‌و كاته‌ی پۆلۆمپی دووكانی دراوسێكانمان نه‌شكێنن ئێمه‌ش ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵناگرین.