کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووان له‌ چه‌ند شاری ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی گیانبه‌ختكردووان له‌ چه‌ند 1

ڕۆژانی پێنجشه‌ممه‌ و هه‌ینی ٣٠ و ٣١ی خه‌رمانان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ چه‌ند شاری ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندووانبێهنام لایق پور،محه‌ممه‌دڕه‌سووڵ موئمنی زاده‌وئه‌میرحسێن مه‌هده‌ویله‌ ڕه‌شت وێڕای هه‌بوونی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگایان بن. هه‌روه‌ها له‌ شارستانی پاكده‌شت بنه‌ماڵه‌یموحسین پازوكیله‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراودا كۆبوونه‌وه‌ و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.