به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری له شاری نه‌غه‌ده به بۆنه‌ی هاتنی یه‌كی مه‌ی، ڕۆژی جیهانی چینی كرێكار، ڕێوڕه‌سمێكیان به‌ڕێوه‌برد.
ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ، سروودی هاوپشتی چینی كرێكار و یه‌ك ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزلێنان له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ستیپێكرد. پاشان قه‌تعنامه‌یه‌ك كه به بۆنه‌ی یه‌كی مه‌ی ئاماده كرابوو خۆێندرایه‌وه، له‌و قه‌تعنامه جه‌خت خراوه‌ته سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی چینی كرێكار و زه‌رووره‌تی یه‌كگرتوویی كرێكاران به دوور له هه‌ر چه‌شنه جیاوازییه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ره‌نگاری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ببنه‌وه. ڕێوڕه‌سمه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی و له جه‌وێكی شاد و پڕ له خۆشی‌دا كۆتایی پێهات.