ڕۆژی سێشه‌ممه ١٦ی مانگی جۆزه‌ردان، كۆنفڕانسێك له ژێر ناوی “ژن،ژیان،ئازادی”، “ئێران له سه‌ر دووڕێیانی سه‌ركوت و شۆڕش” له پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا له بڕۆكسلی پایته‌ختی بلژیك ده‌ست به كار بوو و سێ حیزبی كورستانیش تێیدا به‌شداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕێكخستنی ئه‌و كۆنفڕانسه به ئیبتكاری كوردانی ئێران ئه‌نجام دراوه و سێ فراكسیۆنی “چه‌په‌كان”، “سه‌وزه‌كان” و “سۆسیالیست و دیمۆكراته‌كان” له پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا پشتیوانیان لێ كردووه. سه‌ره‌ڕای به‌شداری نوێنه‌رانی ئه‌و سێ فراكسیۆنه، سێ حیزبی كوردستانی ئێران له‌وانه كۆمه‌ڵه، ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و حیزبی حه‌یاتی ئازادی كوردستان(پژاك) و ژماره‌یه‌ك له چالاكان له نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی ئێران تێیدا به‌شدارن.