ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له خوێندكارانی وڵاتی شیلی له شاری سانتیاگۆ پایته‌ختی ئه‌و وڵاته، ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی جۆزه‌ردان به‌هۆی نه‌بوونی هیچ جۆره یارمه‌تییه‌كی ئابووری بۆ خوێندكارانی ئه‌و وڵاته بۆ دووهه‌مین جار ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و وڵاته له یه‌كێك له ناوچه‌كانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره به ئۆتۆمبێلی ئاوپاش و گازی فرمێسك ڕێژ هه‌وڵی بڵاوه پێكردنی خوێندكارانیان داوه. ده‌وترێت له ئاكامی ئه‌و تێكه‌ڵچوونانه‌دا ژماره‌یه‌ك خوێندكار بریندار بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. جێگای ئاماژه‌یه “بوریچ” سه‌رۆك كۆماری ئێستای ئه‌و وڵاته له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنی چاكسازی به خه‌ڵك دابوو به‌ڵام خوێندكاران ده‌ڵێن هیچ هیوایه‌كیان به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و به‌ڵێنانه نه‌ماوه.