کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” له‌ دادگای تاران

به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی ڕه‌زا ئه‌قده‌سی له‌ دادگای

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، جه‌له‌سه‌یی دادگایكردنی “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” چالاكوانی كرێكاری خه‌ڵكی تاران، له‌ لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ڕێوچوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” تووشی چه‌ند نه‌خۆشی مه‌ترسێدار بووه‌ و به‌رده‌وام له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه‌ چاودێری ده‌كرێت، ساڵی ڕابردوو و له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا ئه‌و چالاكه‌ كرێكاریه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌زبه‌ریش بانگهێشتی دادسه‌رای ئێڤین كرا و له‌ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردووش دا خۆی و هاژینه‌كه‌ی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ له‌ژێر گوشاردا بوون. ناوبراو ٢ی مانگی خه‌زه‌ڵور له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئێڤین گۆازرایه‌وه‌.  “ڕه‌زا ئه‌قده‌سی” ڕۆژی ڕابردوو له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادگایی ئینقلابی تاران به‌ “هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی”، “چالاكیی ته‌بلیغی دژ به‌ نیزام”، “به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی كرێكاری” و “ئه‌ندامبوون له‌ گرووپ و ڕیكخراوه‌كانی دژبه‌ری‌ ڕژیم” تۆمه‌تبار و پاش ته‌واو بوونی جه‌له‌سه‌ی دادگا بۆ به‌ندی ٤ی دادگایی ئێڤین ڕاگوێزرا.