به‌هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی بووداپێست له پایته‌ختی مه‌جارستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی پووشپه‌ڕ بۆ شه‌شه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ڕابردوو خۆپیشانده‌ران پردی “مارگارت” له سه‌ر ڕۆباری “دانووب” و به‌شێكی زۆر له شه‌قامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری و له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی یاسایه‌كی نوێ بۆ وه‌رگرتنی سه‌رانه‌ی زیاتر له خه‌ڵك به ته‌واوه‌تی داخستووه و ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت به سه‌دان هه‌زار كه‌س كه داهاتی مانگانه‌یان سنوورداره ناچار ده‌بن سه‌رانه‌یه‌كی زۆرتر به حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته بده‌ن.