کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

به‌ربوونی خوێنی گورچیله‌ی “ئامیار فه‌تحۆڵڵاهی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی قوروه‌

خوێنبه‌ربوونی گورچیله‌ی ئامیار فه‌تحۆڵڵاهی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، گورچیلەی “ئامیار فەتحوڵڵاهی”، قوتابیی تەمەن ١٦ ساڵی خه‌ڵكی قوروه‌، لە ئاکامی لێدانی هێزەکانی ئیتلاعاتدا تووشی خوێنبەربوون بووە.

ڕۆژی یەکشەممە، ٢٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، قوتابییەکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “ئامیار فەتحوڵڵاهی”، خەڵکی شاری قوروە، پاش ئەوەی کە لەلایەن یەکێک لە کارمەندانی ئامووزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ ڕادەستی ئیدارەی ئیتلاعات کرا، لێی درا و هەڕەشەی کوشتنی لێ کرا كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ گورچیلەی تووشی خوێنبەربوون بووە.