کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “ئیرەج مەهدەوی” شەوی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی كۆڵبه‌ر نیوز، ئه‌و كۆڵبه‌ره برینداره خەڵکی گوندی” کڵاشی لۆلم”ی سەر بە شاری جوانڕۆیە و له به‌شی پشت و شانیه‌وه به گولله‌ی تاپڕ بریندار كراوه و دواتر بە مەبەستی وه‌رگرتنی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراوە.