دوا نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی سوپای تورکیە بە دۆشکە تەقە لە دانیشتوانی گوندی “کێستەی بەرواری باڵا” لە سنوری ئامێدی دەکەن و بەھۆیەوە دوو ژنی خەڵکی ئەو گوندە برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو دوو ژنە لە نێو ڕەز و باخی خۆیاندا خەریکی کاری ڕۆژانە بوون، کە لەلایەن سوپای تورکیەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون. جێگای ئاماژەیە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە دەیان هاووڵاتیی خەڵکی باشووری کوردستان بەهۆی بۆردوومان و تەقەی هێزهكانی سوپای تورکیە گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.