کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

برینداربوونی هاووڵاتییەکی باشووری کوردستان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی مانگی گوڵان، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵادزێ بە میدیاکانی ڕاگەیاند، هاوڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی سەنگەسەریان بە برینداریی گەیاندووەتە نەخۆشخانەکەیان، کە لە ناوچە سنوورییەکانی قەندیل لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانه‌وه‌ بریندار کرابوو.

دکتۆرئازاد ئەحمەد، ڕایگەیاند، کە ئەو هاووڵاتییە فیشەکێک بەر شانی کەوتووە و بووەتە هۆی خوین بەربوون و گوللەیەکی دیکەش بەر قاچی کەوتووە. ناوبراو لە درێژەدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە سەرەتادا دۆخی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە ناجێگیر بووە و دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە کراوە و لەئیستادا تەندروستیی جێگیرە.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دووباره‌ی “خالد مه‌حموودی” له‌ جوانڕۆ

-

له‌سێداره‌دانی مێرمنداڵێك له‌ زیندانی میاندووئاو

-

نیگه‌رانییه‌كان له‌سه‌ر ناڕوونی چاره‌نووسی سێ شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان

-

برینداربوونی سێ كه‌س به‌هۆی بۆردوومانی ڕۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیا

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌ت واحد له‌ تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی شاغڵ له‌ فازی ١٤ پترۆشیمی كه‌نگان

-