کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێك له‌ سنووری بانه‌

ڕۆژی شەممە ٨ی گەلاوێژ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “عەتا حەسەنزادە تەمۆغە” كه‌ لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری هەنگەژاڵی بانە چووەتە سەر مین و لاقی بە سەختی بریندار بووە، بنەماڵەکەی توانایی دابین کردنی ئەو بڕە پارەیان نییە کە بۆ نەشتەرگەری داوا کراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو له‌ ئێستادا له‌ نەخۆشخانەی شەهریاری شاری تەورێز خەوێندراوە و پزیشکەکان بۆ نەشتەرگەریی لاقی ناوبراو داوای بڕی ٣٠٠ ملیۆن تمەنیان کردووە و بنەماڵەکەی توانایی دابینکردنی ئەم بڕە پارەیەیان نییە و داوایان لە خەڵک کردووە کە هاوکارییان بکەن. شایان باسە عەتا حەسەنزادە تەمۆغە تەمەن ٣٥ ساڵ ، خێزاندار و باوکی دوو منداڵی کەم تەمەنە.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌سێداره‌دانی ٢٥ به‌ندكراوی كورد له‌ ماوه‌ی ١٨ ڕۆژی ڕابردوو

-

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌ سنووری بانه

-

سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ورمێ

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

-

ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر پێشێلكارییه‌كانی توركیا له‌ عه‌فرین

-

برینداربوونی چوار منداڵ له‌ تۆپبارانی ڕۆژئاوای كوردستان

-