ڕۆژی پێنجشەممە، ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “حەمدی مەحبووبیان”، تەمەن ٤٨ ساڵ و كارمه‌ندی بەڕێوەبەرایەتی “مخابرات”ی كامیاران بەهۆی تەقینەوەی مین بە سەختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حه‌مدی مه‌حبووبیان” لە کاتی بەڕێوەبردنی ئەرکی کاریی خۆی لە “ملەی مرواری” كامیاران تووشی ئەو ڕووداوە بووە. دوای تەقینەوەی مین و برینداربوون، ئه‌و هاووڵاتییه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌وسه‌ری سنه گوازراوه‌ته‌وه و له‌وێ قاچێكی له‌ده‌ست داوه. بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەنده‌كانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لە سێ شاری جیاجیای کوردستان، سێ شارومه‌ند بەهۆی تەقینەوەی مین بریندار و هاووڵاتیه‌كیش گیانی لەدەست داوە.