کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

بانگهێشتی باڵوێزی ڕێژیمی ئیسلامی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئاڵمانه‌وه‌

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر ڕایگەیاند: سەبارەت بە سەرکوتی خۆپیشاندەرانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنیژینا ئەمینی، باڵوێزی ڕێژیمی ئێرانی لەبێرلینبانگ کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی ئاڵمان لە پێوەندی لەگەڵ دانانی گەمارۆی زیاتر دژی تاران و سەرکوتی خۆپیشاندەران وتی کە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکیەتیی ئورووپا بەدواداچوون بۆ بژاردەی دیکە دژی ئەو ڕێژیمە دەکەین. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ئولاف شوڵتس، سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان ڕۆژی هەینی ١ی ڕەزبەر، یەک حەوتوو دوای کوشتنیژینا ئەمینیلەلایه‌ن پۆلیسیئەمنییەتی ئەخلاقیناسراو بەگەشتی ئیرشاده‌وه‌، ئەو جینایەتەی بە کارەسات و مەترسیدار وەسف کردبوو. هه‌روه‌هاجۆزێف بۆڕێڵبه‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وی ئیتحادییه‌ی ئۆرووپا ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر كوشتنیمه‌هساو سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه‌،بڕۆكسلگه‌مارۆی نوێ به‌سه‌ر ئه‌و ڕژیمه‌دا بسه‌پێنێت.

بابەتی پەیوەندیدار

ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

-

گیانله‌ده‌ستدانی په‌نابه‌رێكی ئێرانی له‌ توركیا

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ چالاكی خوێندكاری و مه‌ده‌نی له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی پێستی له‌ نێو به‌ندكراوانی زیندانی كه‌ره‌ج

-

درێژه‌ی مانگرتنی كرێكارانی كاغه‌زسازی پارس له‌ شووش

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاره‌داری له‌ ڕوودبار

-