ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ ئیدانەكردنی تیرۆی “ناگه‌هان ئاكارسەل“، ئەندامی ناوەندی لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی و سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران له ئێران، لە شاری ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید چالاكییەك ڕێكخرا و تێیدا تیرۆر و سه‌ركوتی ژنان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌كانی توركیا و ئێران به توندی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “گرێتا تونبێرگ“، چالاكوانی ناسراوی بواری ژینگە و هاوڕێكانی لە شاری ستۆكهۆڵمی سوید، بەشدارییان لەو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرد، كە دژبه تیرۆركردنی “ناگه‌هان ئاكارسەل” و سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران له ئێران، بەڕێوەچوو و “گرێتا” وتی: دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” لە هەموو شوێنێكی جیهان دەنگی داوەتەوە. بەشداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌روه‌ها داوایان له ده‌وڵه‌تی سوید كرد “كۆتایی بە فرۆشتنی چەك بە توركیا” بهێنێت. “گرێتا” ئاماژەی به ده‌نگدانه‌وه‌ی ڕووداوەكانی ئێران لە بەرنامە و ڕۆژەڤی جیهانیدا كرد و ڕایگه‌یاند، تێكۆشانی هەموومان لە ناوچە جیاوازەكاندا لە یەك دابڕاو نین، كوردان تێكۆشەر و خه‌باتكاری زۆر ئازان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به ئامانجه‌كانیان ئه‌بێ پشتیوانیان لێ بكه‌ین.