ڕێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند: ژنێكی خه‌ڵكی شاری تاران به‌ناوی “سه‌حه‌ر.ف” و كچه ته‌مه‌ن ١٢ ساڵه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانه‌وه ئه‌شكه‌نجه دراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، هێزه ئه‌منییه‌كانی زیندانی “وه‌كیل ئاباد“ی مه‌شهه‌د به‌بیانووی ئه‌وه‌یكه “سه‌حه‌ر” و كچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیان شه‌ڕ و مهرافێعهیان كردووه، بۆ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێر به ته‌ختی ده‌رمانگای زیندانه‌وه بهسراوهنهتهوه. جێگای ئاماژه‌یه كه “سه‌حه‌ر” و كچه‌كه‌ی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له ترمیناڵی مه‌شهه‌د به تۆمه‌تی بێڕێزی به هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره كرابوون.