“ئیمان بێهزادپوور” كرێكاری خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی تاران، له ڕێكه‌وتی ٢٨ی خه‌رمانانی ١٤٠١ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌ختكرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم دایكی ئه‌و کریکارە گیان بەختکردووەیان خستبۆوه ژێر گۆشار و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكردبوو كه ته‌رمی ڕۆڵه‌كه‌ی ڕاده‌ستی ناكه‌ن. “ئیمان” له ساڵانی ڕابردوو برایه‌كی له ڕووداوی هاتووچۆ له ده‌ست دابوو و باوكیشی پێش شۆڕشی “ژینا” ماڵئاوایی له ژیان كردبوو. ناوبراو ناناوه‌ری دایكی بوو و له شاری تاران كرێكاری ده‌كرد به‌ڵام له‌لایه‌ن جه‌نایه‌تكارانی كۆماری ئیسلامی كوژرا و بە گیان بەختکردنی ئیمان لاپەرەیکی تر لە جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامی دەرحەق بە خەڵکی کریکار و زەحمەتکێشی ئەم وەلاتە درایەوە.