کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ئازادی کاتی هاووڵاتیەکی شاری سەقز

ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی مانگی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەبدوڵڵا مەهجوور” تەمەن ٥٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “مەلقەرەنی” سەر بە شاری سەقز، پاش ٧٠ ڕۆژ دەسبەسەرکران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠  میلیۆن تمەنی لە زیندانی ئیتلاعاتیی شاری سنە ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو لەو ماوەی دەستبەسەر بوونیدا لە مافی “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە” و” دەسپێراگەییشتن بە پارێزەر” بێبەش کرابوو. ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ، ئەو هاووڵاتییە بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە دەسبەسەر و بەمەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە زیندانەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-