ڕۆژانی پێنجشه‌ممه وهه‌ینی 2 و 3ی مانگی پووشپه‌ڕ، چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی شاری بانه به ناوی “جه‌ماڵ عه‌بدۆڵڵاهی” پاش ١٤ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ركران له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی تاران و سێ ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سنه وكهڵاتهرزان، به ناوه‌كانی “غیاس نێعمەتی”، “بێهزاد قەوامی” و “ڕەزا تەهماسبی” به دانانی بارمته له زیندانی ئازادكران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “جەماڵ عەبدوڵڵایی” دوای ١٤ مانگ دەستبەسەرکران لە گرتووخانه‌ی ئه‌منییه‌تی سپای پاسدارانی تاران، به دانانی بارمته‌ی ٢٥ ملیارتهمهنی ئازادكراوه. “جه‌ماڵ عه‌بدۆڵڵاهی” مانگی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هه‌تاوی هاوڕێ لەگەڵ براکەی بە ناوی “کەماڵ عەبدوڵڵاهی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه لە شاری بانە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە گرتووخانه ئهمنییهتییهكانی شاری تاران ڕاگوێزرابوون و “كه‌ماڵ عه‌بدۆڵڵاهی” هێشتا چاره‌نووسی نادیاره. شایانی باسه كه “غیاس نێعمەتی” و “بێهزاد قەوامی” دوو ئه‌ندامی كانوونی سنفی مۆعه‌لیمانی سنه و كه‌ڵاته‌رزان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی جۆزەردان، هاوكات لەگه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مۆعهلیمان لە شاری سنە، دەستبەسەر کرابوون و “ڕەزا تەهماسبی”یش ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی جۆزەردان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.