کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادی كاتی “كاوه‌ كه‌ریمیان” به‌ دانانی وه‌سیقه

ئازادی كاتی كاوه‌ كه‌ریمیان به‌ دانانی وه‌سیقه 1

کاوە کەریمیان، ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، ڕۆژی شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوای دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

“كاوه‌ كه‌ریمیان” ئه‌ندامی ئەنجومەنی سەوزی چیا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٢ لە گوندی “نەچی”ی شاری مەریوان، بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کرا.تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.