ڕۆژی شەممە 18ی گوڵان، دوو چالاکی مەدەنیی بە ناوه‌كانی “عەتائوڵڵا ڕەزاڕەبابی” و “سیروان عه‌بدۆڵڵاهی” خەڵکی سنە، بە دانانی وه‌سیقه لە گرتووخانه‌ی ئەمنییه‌تی ئەو شارە ئازاد کران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه ئەندامی کەمپەینی “ژیانەوەی کوردستان”ن كه ڕۆژی شەممە ٤ی گوڵانی ئه‌مساڵ، له لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. شایانی باسه كه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر تۆمه‌ته وه‌پاڵنراوه‌كانی ئه‌م هاووڵاتییانه له‌به‌رده‌ستا نییه.