ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانبار، “خەبات مەفاخری” چالاکێکی ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان و خەڵکی شاری سنە بهدوای دانانی وهسیقه له زیندان ئازاد کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بڕیاری دەستبەسەرکردنی ناوبراو پێنج جار درێژەکرابوویهوه و ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری کرابوو. جێگهی ئاماژهیه، “خەبات مەفاخری” ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە کاتی دەستبەسەرکرانی، له لایهن ئهم هێزانهوه ئازار و ئەشکەنجە درابوو. شایانی باسه، هێزە ئەمنییەتییەکان پاش دهستبهسهركردنی ناوبراو دەستیان بە پشکنینی ماڵەکەی کردووە و هێندێک کەرەستەی شهخسی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووه.