– – کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران

گەشەی خانووبەرە، هەژاری و بێ‌مافیی کرێکارانی بیناسازی
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی ئیلنا، لە سێ مانگی ڕابردوودا مۆڵەتی دروستکردن بۆ زیاتر لە ۱۰۳ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەرچووە. ئەم ژمارەیە ئاماژەیە بۆ گەشەیەکی ڕێژەییی خانوووبەرە، بەڵام لە پشت ئاماری مۆڵەتەکان، نرخی زەوی، قازانجی پەیمانکاران و قەبارەی وەبەرهێنان، ڕاستییەکی شاراوە دەمێنێتەوە ئەویش ئەوەیە کە: پشکی کرێکارانی بیناسازی لەم گەشەیە چییە؟

هەر بینایەک، بەر لەوەی ببێتە “موڵک” و بابەتی کڕینوفڕۆشتن و قازانج، بەرهەمی هەزاران کاتژمێر کاری هێزی مرۆییە: کاری وەستا، ئارماتۆربەند، جۆشکار، گەچکار، کرێکاری سادە، سیمکەش، لوولەکەش، سەنگکار و دەیان پیشەی دیکە. سەرەڕای هەموو ئەمانە، هەمان ئەو کرێکارەی کە بورجەکان، خانووەکان و پڕۆژە زەبەلاحەکان دروست دەکات، زۆربەی کات خۆی لە سەرەتایی‌ترین ئەمنییەتی پیشەیی، بیمە و ئیمکانی دابینکردنی بژێویی بنەماکەی بێبەشە.

کێشەی کرێکارانی بیناسازی تەنیا لەخوارەوەبوونی ئاستی حەقدەست نییە، ئەگەرچی حەقدەستێکی کە لەگەڵ هەزینە سەرسوڕهێنەرەکانی ژیاندا نەگونجێت، خۆی جۆرێک لە چەوساندنەوەیە. ئەم کرێکارانە هاوكات ڕووبەڕووی کۆمەڵێک بێ‌مافی دەبنەوە: نەبوونی گرێبەستی نووسراو و ڕوون، نەدران یان دواکەوتنی پێدانی مووچە، سڕینەوە یان نەدانی ئیمتیازە یاساییەکان لە کۆتایی کاردا، تۆمارنەکردنی پێشینەی ڕاستەقینەی کار و بێبەشبوون لە بیمە، نەبوونی کەرەستەی ئەمنییەتی و پەرە مەترسیی مرگ و پەککەوتەیی لەناو کارگەکان، دەرکردنی دەستبەجێ دوای کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە، بەبێ هیچ پاڵپشتییەک بۆ سەردەمی بێکاری.

زۆربەی ناکۆکییەکان لە ڕێککەوتنێکی زارەکییەوە دەست پێدەکەن: کرێکارچەندمانگکاردەکاتوبەڵێنیپێدەدرێتکەلە

“کۆتایی پڕۆژەکەدا حەقدەستەکەت پێدەدرێت. بەڵام کاتێک پڕۆژەکە کۆتایی پێدێت، خاوەنکار یان بەڵێندەر ماوەی کارکردن، بڕی حەقدەست و تەنانەت ئەسڵی پەیوەندیی کاریش ڕەت دەکاتەوە. کرێکارێکی کە گرێبەست، فیشی پێدان، پێشینەی بیمە یان بەڵگەی پێویستی نییە، بە کردەوە بۆ وەرگرتنی مافی خۆی لەگەڵ بەربەستێکی گەورە بەرەوڕوو دەبێتەوە.

لە ڕاستیدا، خاوەنکاران و دەوڵەت بە وردیی بەدواداچوون بۆ نرخی کەرەستەکان، دەرکردنی مۆڵەت، زەوی، وەبەرهێنان و قازانجی پڕۆژەکان دەکەن، بەڵام بارودۆخی هێزی کار کە ئەم گشتە سەرمایە بەرهەم دەهێنێت، دەخرێتە پەراوێزەوە. پرسیارە بنەڕەتییەکان ڕوونن: ئایا کرێکار بیمەی هەیە؟ ئایا حەقدەستەکەی بە تەواوی و لە کاتی خۆیدا دەدرێت؟ ئایا کارگەکە ڕێوشوێنی ئەمنییەتی پێویستی تێدا گیراوەتەبەر؟ و ئەگەر کرێکارێک لە داربەستێک بکەوێتە خوارەوە یان بکەوێتە ژێر داروپەردوو، بەرپرسیارێتیی قەرەبووکردنەوەی ژیانی خۆی و خێزانەکەی لەئەستۆی کێیە؟

کرێکارانی بیناسازی گەورەترین بەشی چینی کرێکاری ئێرانن، بەڵام بەهۆی وەرزیبوونی کار، جێگۆڕکێی بەردەوام لە نێوان پڕۆژەکان و پیشەی ناڕەسمی، ئامارێکی ورد سەبارەت بە ژمارەی ڕاستەقینەیان لەبەردەستدا نییە. زۆربەیان تەنانەت لە هیچ دەفتەر و سیستمێکدا تۆمار نەکراون. بەهۆی هەر ئەم ناسەقامگیرییەوە، خاوەنکار دەتوانێت هەرکات ویستی کرێکارەکە وەلا بنێت و دەوڵەتیش خۆی لە بەرپرسیارێتیی دابینکردنی بیمە، دەرمان، شوێنی نیشتەجێبوون و پاڵپشتی لە سەردەمی بێکاریدا ببوێرێت.

زۆربەی هەرەزۆری ئەم کرێکارانە لە پاڵپشتیی بیمەیی جێگیر بێبەشن. بۆ کرێکارێکی کە جەستەی تەنیا سەرمایەیەتی، ڕووداوێک یان پەککەوتنی جەستەیی دەتوانێت بە مانای لەناوچوونی تەواوەتیی بژێویی بنەماڵەکەی بێت. کرێکارێکی کە ساڵانێک لە سەرما و گەرمادا، لەسەر داربەست و لەژێر باری کەرەستەکاندا کاری کردووە، دوای برینداربوون یان ئازارپێگەیشتن جگه لە یارامەتییەکی کەم یان یارمەتییە خێرخوازییە سنوردارەکان هیچ ڕێگەیەکی دیکەی بۆ گوزەرانی ژیان نییە.

بەشێک لەم کرێکارە پەککەوتە و بێکارانە، بەمەبەستی زیندومانەوە ناچار دەبن ڕوو بکەنە کۆڵبەری لە کوردستان یان سووختبەری لە بەلووچستان، کارێکی کە خۆی لە خۆیدا هاوڕێیە لەگەڵ مەترسیی مرگ و سەرکوت. بارودۆخی کرێکارانی کۆچبەری ئەفغانستانی، کە بەشێکی گەورە لە هێزی کاری بیناسازی پێکدەهێنن، گەلێک لەمەش سەختترە. ئەوان زۆربەی کات لەگەڵ حەقدەستی کەمتر، نائەمنی زیاتر، بێبەشبوون لە بیمە و هەڵاواردنی یاسایی و کۆمەڵایەتی ڕووبەڕوو دەبنەوە. بەرگریکردن لە مافی کرێکارانی ئەفغانستانی بەشێکی دانەبڕاوە لە بەرگریکردن لە مافی سەرجەم کرێکارانی بیناسازی، چونکە سەرمایەدار بەردەوام هەوڵ دەدات بە دابەشکردنی کرێکاران بۆ ئێرانی و کۆچبەر، حەقدەست و هێزی دانوستانی هەموویان بە نزمیی بهێڵێتەوە.

مرگ و کەم ئەندامبوونی جەستە لە کارگەکانی بیناسازیدا نەک هەر “ڕووداو گەلێکی” ئاسایی نین. بەڵکوو بەشێکی زۆری ئەم کارەساتانە ئاکامی نەبوونی داربەستی ئەبەن، کەرەستەی خۆپاراستن، ڕاهێنان، چاودێریی کاریگەر و بیمەی ڕاستەقینەیە. سەرمایەدار بۆ کەڵەکەکردنی قازانجی زیاتر، خۆی لە هەزینەکردن بۆ دابینکردنی ئەمنییەت دەدزێتەوە و دەوڵەتیش بە چاودێرییەکی ڕوواڵەتی و یاسا جێبەجێنەکراوەکان، بە کردەوە دەستی کراوە دەهێڵێتەوە.

کاتێک کرێکار ئیمکانی ناڕەزایەتیی نییە، کاتێک بەردەوام لەژێر هەڕەشەی دەرکران و بێکاربووندایە، و کاتێک ڕێکخراوێکی سەربەخۆ بوونی نییە کە بەدواداچوون بۆ ئەمنییەتی کارگەکە بکات، خاوەنکار بە ئاسانی گیانی کرێکار دەکاتە قوربانیی چاوچنۆکی و قازانج پەرەستی خۆی. کەواتە ئەمنییەتی شوێنی کار نە لوتفی خاوەنکارە و نە بەڵێنێکە کە بکرێت پشتی پێ ببەسترێت، بەڵکوو مافی کرێکار و بەرهەمی خەباتی ڕێکخراوی ئەوە.

لە زۆربەی شارەکانی ئێران، ئەنجومەنێک بە ناوی ئەنجومەنی پیشەییی کرێکارانی بیناسازی بوونیان هەیە. بەڵام ئەزموونی کردەییی بەشێکی گەورە لە کرێکاران نیشان دەدات کە ئەم ئەنجومەنانە زۆربەی کات نەک هەر ئامرازێکی بەرگریی ڕاستەقینە لە مووچە، بیمە و ئەمنییەتی کرێکار، بەڵکوو دامەزراوەیەکی کەم‌کاریگەر و وابەستەن. زۆربەیان لەژێر کاریگەریی لایەنە حكومییەکان، لەوانە تۆڕەکانی وابەستە بە بەسیج و سپای پاسداراندان و لەبری ڕێکخستنی ناڕەزایەتی و بەدواداچوونی جدیی داواکارییەکان، ڕۆڵی کۆنترۆڵکردن و پێشگرتن بە ناڕەزایەتیی کرێکاران دەگێڕن.

کرێکاری بیناسازی پێویستی بە ڕێکخراوێکە کە:

• سەربەخۆ بێت لە دەوڵەت، خاوەنکار، بەڵێندەر و دامەزراوە ئەمنییەکان.

• نوێنەرانی بە دەنگی ڕاستەوخۆ و شیاوی لابردنی کرێکاران هەڵبژێردرێن.

• بەشێوەیەکی یەکسان بەرگری لە کرێکارانی ئێرانی و ئەفغانستانی بکات.

• بۆ گرێبەستی نووسراو، وەرگرتنی حەقدەست لەکاتی خۆیدا، بیمەی تەواو و ئەمنییەتی کارگە خەبات بکات.

• لە بەرامبەر دەرکردن، دواکەوتنی حەقدەست و ڕووداوەکانی کاردا، هێزی کۆمەڵایەتیی کرێکاران ڕێکبخات.

• لە نێوان کرێکارانی پڕۆژەکان، گەڕەکەکان و شارە جیاوازەکاندا پەیوەندی دروست بکات.

پرشوبڵاوی کرێکارانی بیناسازی نابێت بە مانای بێتوانایی ئەوان بێت. شوێنی کۆبوونەوەی کرێکاران لە مەیدانەکانی کار، پڕۆژەکان، کارگەکان و گەڕەکە کرێکارییەکان دەتوانێت ببێتە خاڵی دەستپێکی پەیوەندی، هاوفکری و ڕێکخستن. کۆمیتە سەربەخۆ کرێکارییەکان، کۆبوونەوە گشتییەکان، سندوقەکانی هاوکاری و تۆڕەکانی پەیوەندی نێوان کرێکاران، ئامرازگەلێکی پێویستن بۆ شکاندنی گۆشەگیری.

گەشەی خانوووبەرە، تا ئەو کاتەی نەبێتە هۆی باشتربوونی ژیانی کرێکاران، گەشەی سەرمایەداران و پەیمانکارانە، نەک گەشەی کۆمەڵگا. بینایەکی کە بە دەستی کرێکار بەرز دەبێتەوە، نابێت لەسەر وێرانەی تەندروستی، ئەمنییەت و ژیانی ئەو بنیا بکرێت.

خاوەنکاران و دەوڵەتی پشتیوانیان، تەنیا کاتێک ناچار دەبن وەڵامی ویست و داواکارییەکانی کرێکاران بدەنەوە کە هێزێکی ڕێکخراوی کرێکاران لە بەرامبەر خۆیاندا ببێنن. بیمە، حەقدەست، گرێبەست، ئەمنییەت و مافی ناڕەزایەتی، لە سەرەوە پێشکەش ناکرێن، ئەم مافانە دەبێت بە هاوپشتی و خەباتی کۆمەڵایەتی بسەپێنرێن.

کرێکارانی بیناسازی، چ ئێرانی و چ ئەفغانستانی، هاو چین و خاوەن بەرژەوەندیی هاوبەشن. ڕێگەی کۆتاییهێنان بە بێ‌مافی، بریتییە لە تێپەڕبوون لە ئەنجومەنە وابەستەکان و پێکهێنانی ڕێکخراوی سەربەخۆ، دیموکراتیک و خەباتکاری کرێکاریی.

نوشته گەشەی خانووبەرە، هەژاری و بێ‌مافیی کرێکارانی بیناسازی اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

داگیرکردنی بەرزاییەکانی عەلی تاهر لە لوبنان لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانان، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ئاماژەی بەوە کرد کە پرۆسەی داگیرکردنی بەرزاییەکانی عەلی تاهر کۆتایی پێ هاتووە و هەموو تۆنێلەکانی حیزبوڵڵا لە ناو براون.

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە پێگەکانی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەرزاییەکانی عەلی تاهر، بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە سەربازییەکانی حیزبوڵڵا دژ بە هێزەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل و ناوچە سنوورییەکان کە خەڵکی مەدەنی لێی نیشتەجێن، بە کار دەهاتن و جەختی لە سەر ئەوە کردووەوەتەوە کە هاتنە دەرەوەی هێزەکانی لە بەرزاییەکانی ئەو ناوچەیە مەرجدارە بە چەک داماڵینی تەواوی هێزەکانی حیزبوڵڵا.

نوشته داگیرکردنی بەرزاییەکانی عەلی تاهر لە لوبنان لە لایەن ئەرتەشی ئیسرائیلەوە اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

دەستپێکردنی لەناوبردنی چەکی کیمیایی لە سووریا
ڕۆژی ڕابردوو، “ئیبراهیم عەلەبی” نوێنەری کۆماری عەرەبی سووریا، لە وتوبێژێکدا ڕایگەیاند کە پرۆسەی لەناوبردنی چەکی کیمیایی و کۆمەڵکوژکردنی خەڵک، دەستیپێکردووە.

ناوبراو سەرەڕای ئاماژە بە مێژوویی بوونی ئەم هەنگاوە، جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەە کە پرۆسەکە بە هاوکاری لەگەڵ دامەزراوەی نێودەوڵەتی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی لە جیهان بەڕێوەدەچێت. شایانی باسە کە پاش ئاڵۆزییەکانی ساڵی ٢٠١٤ لە سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان، ئەمە یەکەمین هەنگاوە بۆ لە ناوبردنی چەکی کیمیایی لە سووریا.

نوشته دەستپێکردنی لەناوبردنی چەکی کیمیایی لە سووریا اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

رێگری لە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم، لە چەند مانگی ڕابردوودا هیچ پشکنینێک لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی ئەنجام نەدراوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسەکە، کۆماری ئیسلامی بەردەوام ڕێگری لە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە لایەن پشکنەرانی ئەو ئاژانسەوە کردووە و بەرپرسی ئەو ئاژانسە ئاماژەی بەوە کردووە کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ مانگە وزەخانەی ئەتۆمی ئیسفەهان، چالاکییەکانی بە نەهێنی ماوەتەوە کە ئەمەش مەترسییەکی جددی ساز کردووە.

نوشته رێگری لە پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

هەڕەشەی توندی وەزیری بەڕگری ئیسرایل دژ بە کۆماری ئیسلامی
یسرائیل کاتز وەزیری بەڕگری ئیسرائیل بە توندی هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ژێرخانەکانی ئێران بە ئامانج دەگرێت.

ئەو کەسە لە وڵامی دوایین هەڕەشەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دژ بە ئیسرایل ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری هێرشی کۆماری ئیسلامی، هەموو ژێرخانەکانی وزە و تەنانەت هێزی سەربازی و خەڵکی مەدەنیش بە ئامانج دەگرن. هەروها ناوبراو گەمارۆکانی ئەمریکای بە کاردانەویەەکی باش زانیوە و ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ڕژیم ترسی ڕاپەڕینی دووبارەی خەڵک لە دڵیاندایە.

نوشته هەڕەشەی توندی وەزیری بەڕگری ئیسرایل دژ بە کۆماری ئیسلامی اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

هەڕەشەی توندی وەزیری بەڕگری ئیسرایل دژ بە کۆماری ئیسلامی
یسرائیل کاتز وەزیری بەڕگری ئیسرائیل بە توندی هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە ژێرخانەکانی ئێران بە ئامانج دەگرێت.

ئەو کەسە لە وڵامی دوایین هەڕەشەکانی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دژ بە ئیسرایل ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری هێرشی کۆماری ئیسلامی، هەموو ژێرخانەکانی وزە و تەنانەت هێزی سەربازی و خەڵکی مەدەنیش بە ئامانج دەگرن. هەروها ناوبراو گەمارۆکانی ئەمریکای بە کاردانەویەەکی باش زانیوە و ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ڕژیم ترسی ڕاپەڕینی دووبارەی خەڵک لە دڵیاندایە.

نوشته هەڕەشەی توندی وەزیری بەڕگری ئیسرایل دژ بە کۆماری ئیسلامی اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

لەسێدارەدانی ٧٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی
بەپێی دوایین ئامارەکان، لە درێژەی مانگی ئاگۆستی ئەمساڵدا، ٧٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لەسێدارە دراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای لەسێدارەدانی ٧٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم، ٨٠ هاووڵاتی کە بە تۆمەتی سیاسی و ئەمنیەتی دەستبەسەرکراون، زیاتر لە ٦٠٠ ساڵ زیندانی تەعزیریان بەسەردا سەپێندراوە کە ئەمە هێمای بەرزبوونەوەی بەرچاوی ڕێژەی گوشارە قەزاییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر هاووڵاتیانی ناڕازیە. لە هەمان کاتدا بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، ٣١١ هاووڵاتی بە هۆی دەربڕینی دەنگی ناڕازی دژ بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی، دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.

نوشته لەسێدارەدانی ٧٨ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو
بە پێی دوایین زانیارییەکان، “سامان قادری” یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی 14 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراو مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە پەیوندی لەگەڵ ناڕەزایەتییەکان دەستبەسەر و پاش لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەکان رەوانەی زیندانی تارانی گەورە کرا. دواتر ناوبراو لە لایەن لقی 26ی دادگای ئینقیلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی “ئیمان ئەفشاری” بە تۆمەتی “تێکدانی ئەمنییەتی وڵات حوکمی 11 ساڵ زیندان و 3 ساڵ زیندانی دیکەش بە تۆمەتی بێڕێزی بە پیرۆزییەکانی ئیسلام” بەسەردا سەپێندراوە.

نوشته سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوانی رەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ڕابردوو اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

لەسێدارەدانی 3 بەندکراو لە زیندانەکانی رەشت و مەشهەد
لە رۆژانی ڕابردوودا، حوکمی سێدارەی 3 کەس لە زیندانی لاکانی رەشت و زیندانی ناوەندی مەشهەد  جێبەجێ کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەک بە ناوی “مۆجتەبا سەلاحی لاقانی” کە ماوەی چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. هەروەها دوو شاروومەندی ئەفغان بە ناوەکانی “ئەنسار نامی و نەزیف رەسوول خاندە” کە ماوەی دوو ساڵ لەمەوبەر بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو، حوکمەکانیان جێبەجێ کراوە.

نوشته لەسێدارەدانی  3 بەندکراو لە زیندانەکانی رەشت و مەشهەد اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوازیاری مەسکەنی پێرسۆنێلی ئەرتەش
ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە پێرسۆنێلی ئەرتەش لە شاری کرماشان، دژ بە وەدینەهاتنی بەڵێنەکانی بەرپرسان کۆبوونەوە.

بەپێی دوایین زانیارییەکان، ناڕازیان بە کۆبوونەوە لەبەردەم بینای ناوەندی لەشکەری ٨١ی زرهی لە شاری کرماشان، ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرەڕای پێدانی پارەی خانووەکانیان بە ناوەندە پەیوەندیدارەکان، کۆمەڵێک لە خوازیاران بۆ ماوەی زیاتر لە ١٧ ساڵە چاوەڕوانی وەرگرتنی خانووەکانیان و هێشتا ڕادەستیان نەکراوە. جێگای ئاماژەیە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، بە سیاسەتە سەڕخوازانەکانی و هەروەها بایەخ نەدان بە دۆخی ژیانی تەنانەت هێزە پەیوەندیدارەکانی خۆی، بووەتە هۆی فراوانبوونی قەیرانی ئابووری و مەعیەشتی لە ئێران و ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی زۆربەی خەڵک و تەنانەت هێزەکانی خۆی.

نوشته کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی خوازیاری مەسکەنی پێرسۆنێلی ئەرتەش اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.