حەسەن رەحمان پەناە – کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران

حەسەن ڕەحمان‌پەناە: ئێستایش درەنگ نەبووە، پژاک و هاوسەرۆکەکەی ئەگەر بیانهەوێت، دەتوانن ئەو هەڵە گەورە ڕاست کەنەوە
حەسەن ڕەحمان‌پەناە، ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ قەندیل پرێس دەڵێت: “لە ئەگەری ڕوودانی دووبارەی شەڕ، من لاموایە حیزبەکانی کوردستان و “ناوەندی دیالوگ”یش ئەگەر تا ئەوکات بمێنێ، هاوهەڵوێست نابن و بەسەر چەند بەرەدا دابەش دەبن. هەندێک لایەن دەچنە بەرەی شەڕ دژ بە کۆماری ئیسلامی، هەندێک لایەن هەوڵدەدەن ئاشکرا یان ژێربەژێر لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕێککەون و هەلومەرجێکی وەک “ڕۆژئاوا” لە سورییە بێنە ئارا و کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئارام کەنەوە، هەندێ لایەنیش کە من وابیر دەکەمەوە و لاموایە “کۆمەڵەی کۆمۆنیست” پێویستە وا چالاکی و خەبات بکات، لە گەڵ جەماوەری کوردستان و بە تایبەت ڕێکخراوە سەربەخۆ جەماوەریەکان و کۆمەڵگای مەدەنی دەست بە سازدانی بەرەی سێهەم دەکەین و لە هەوڵدان بە پاشەکشە بە کۆماری ئیسلامی لە هەر گوند، شارۆچکە و شارێک و بۆشایی دەسەڵات لە ڕێگای هێزی جەماوەری خەڵک پڕ دەکەینەوە.”

‏ قەندیل پرێس: لە ڕۆژانی ڕابردوودا فایلێکی دەنگی بەڕێز ئەمیر کەریمی هاوسەرۆکی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتەوە، شرۆڤەی بەڕێزتان لەم بارەوە چییە؟

حەسەن ڕەحمان‌پەناە: دژە کردەوەی نیگاتیڤ دەرحەق بەو فایلە دەنگییەی هاوسەرۆکی ئێستای “پژاک” لە ناوخۆی وڵات، لە دەرەوەی وڵات و لە نێو چالاکانی سیاسی و ڕێکخراوە سیاسیەکانی نیشتەجێ لە باشووری کوردستان و سەدان تێکۆشەری سیاسی کە بەشێک لە مێژووی هاوچەرخی کوردستان بە ڕەنج و زەحمەتی ئەوان تائێرە هاتووە، چ بە دانی ڕاگەیاندن و نووسینی بابەت، چ قسەوباس لە ژوورەکان و میدیاکان، کە دژایەتی خۆیان لە گەڵ ئەو فایلە دەنگییە دەربری، لە ئەسڵدا بۆ دوو هۆکاری سەرەکی دەگەرێتەوە.

یەکەم: پەلاماری ناڕەوا و بە زمانی ناشیرین و دوژمنکارانە قسە کردن لە سەر ڕێکخراوە سیاسیەکانی وەک کومەلە و دێموکرات کە سەرەڕایی هەر گلەیی و ڕەخنەیەک دەوری چارەنووس سازیان لە ڕؤژهەڵاتی کوردستان لە درێژەی تەمەنیان هەبوو.

دووهەم: چەواشەکردنی مێژوو. واتە مێژوویەکی زیندووو کە خولقێنەرانی ئەو میژوییە بەشی زۆریان بە خۆشیەوە لە ژیاندا ماوەن، بە تایبەت دەرحەق بە کۆمەڵە و مێژووەکەی. ئەو فایلە کۆن بێت یان تازە، بە مەبەست لە لایەن نەیارەکانی “پژاک” بڵاو کرابێتەوە یان خۆیان بڵاویانکردبێتەو(خۆیان دەڵێن کە پێشتر بڵاویانکردوەتەوە)، بەشێکە لە بە ناو مێژوو وتنی هاوچەرخ لە فێرگەی “پژاک” و ئەو کەسەیش ئەو قسانەی کردووە ئێستا هاوسەرۆکی ئەو ڕێکخراوەیە. بەناو مێژوویەک کە بەو چەشنە باس دەکرێت، دەیان و سەدان جار لە زمانی ناوەندە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی دژ بە هێزەکانی نەیاری بیسرابوو.

ئەوەی کە زۆرتر لایەنە سیاسیەکان و تێکۆشەرانی ئەو مێژوویەی بە حیزبی و تاکە کەس و خەڵکی مافخوازی توورە کرد، ڕاگەیاندنی رەسمی “پژاک” چەند ڕۆژ پاش بڵاوبوونەوەی ئەو فایلە دەنگییە بوو. ئەوان بە جێی داوای لێبوردن و ڕەخنە لە خۆگرتن و هێورکردنەوەی زروفەکە، کەوتنە پاساو هێنانەوە و پەلامار بردن بۆ سەر ڕەخنەگران. ئەوە لە کاتێکدابوو کە ئەوان لە هاوکاری ٧ قوڵی بە ناوی “ناوەندی دیالۆگ” بەشدارن، کە دوو لایەنی ئەو ناوەندە کە هێرشی نارەوایان کراوەتە سەر، لەو ناوەندە چالاک و لە حاڵی هاوکاریدان. بێگۆمان ئەو بێڕێزی و وتنەوەی بەناو مێژوو بە دڵخواز و بە بێ بەڵگە و دووکۆمێنت، سێبەری خستووەتە سەر ئەو هاوکاریانەیش.

هەموو کەس دەزانێت تەنیا قازانجی ئەو فایلە دەنگیە، لە هەلومەرجی ئاڵۆزی سیاسی و ئەمنی کوردستان و ئێران بە تایبەت و ناوچەکە بەگشتی، دەچێتە گیرفانی کۆماری ئیسلامی و ئەو لایەنە ئەمنیانەی کە قازانج لە ناکۆکی هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات دەبن .

کۆماری ئیسلامی و ژوورە فکری و پیلان داڕێژەرەکانیان، بە تایبەت لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی”وە تا ئێستا لە کەمیندا بوون تا نەهێڵن هاوکاری و کۆدەنگی حیزبە دژبەرەکانی سەر نگرێت و هێزەکان بەیەکدا بدەن کە بە ئاسانی بۆیان نەدەچووە سەر. لاموایە کەس لاری لە رەخنەی سیاسی، فکری و بەرنامەیی نییە بەڵام ئەو فایلە دەنگییە لە چوارچێوەی ڕەخنەی سیاسی ناگونجێ، هەر بۆیەش ئەو دژە کردەوە بەرینەی لێکەوتەوە. ئێستایش درەنگ نەبووە، پژاک و هاوسەرۆکەکەی ئەگەر بیانهەوێت، دەتوانن ئەو هەڵە گەورە ڕاست کەنەوە. هیوادارم ئەو کەشوهەوا ناهموارەی پاش ئەو فایلە دەنگییە هاتە ئاراوە، کار نەکاتە سەر لایەنە سیاسیەکان، چون هەلومەرجەکە زۆر حەساس و تایبەتە و لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە هوشیاری سیاسی و هاوکاری کرداری هەیە.

قەندیل پرێس: هەروا کە ئاگادارن ماوەیەکە حەوت حیزبی‌ ڕۆژهەڵات لە چوارچێوە پلاتفۆرمێک بە ناوی ناوەندی دیالۆگ پێکەوە گفتۆگۆیان هەیە، پێشتریش ناوەندی هاوکاری هەبوو بەڵام شکستی خوارد، ئەمجارەیش وادیارە ناکۆکی هەیەو داهاتووی ئەم هەوڵەیشە ڕوون نییە، بە گشتیی هۆکاری ئەوەیکە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ناتوانن پێکەوە هاوکاری بەردەوامیان هەبێت چییە؟

حەسەن ڕەحمان‌پەناە: ناکۆکی و جیاوازی بیرکردنەوە، سیاست، بەرنامە و ستراتێژ و مافی رەخنەگرتن زۆر ئاساییە و لایەنانەیش بە لە بەرچاو گرتن و ڕەسمیەت ناسینی ئەو تایبەتمەندیانە بڕیاری هاوکاری هاوبەشیان پێکەوە داوە. حیزبەکانی دواتر بەشدار لە ناوەندی “دیالوگ”، لە سەروبەندی شۆڕشی “ژینا” بە دەرک کردن بە پێویستی وڵام دانەوە بە هاوڕیزی خەڵکی کوردستان بۆ یەک دەنگی و بەرەوپێشچوونی شۆڕشەکیان، ئەوانی زیاتر ناچار بە هەست بە بەرپرسایەتی و کۆدەنگی کرد، ئەگەرچی کێشەوگرفتەکانیش کەم نەبوون.

بانگەوازی هاوبەشی چەندین مانگرتنی گشتی و وڵامی ئەرێنی خەڵکی کوردستان بەو بانگەوازانە، ئەوانی زیاتر بۆ هاوکاری هاندا.

ئەو هاوکاریانە، پاش بۆنبەستی عەمەلی “ناوەندی هاوکاری” کە ئێمە وەک “کۆمەڵەی کۆمۆنیست” لە ئەوەڵیشەوە بەشداری ئەو ناوەندە نەبووین بەڵام بۆ مانگرتنەکان پێکەوە بڕیارمان دەدا. هەروەها چەند لایەنی دیکەیش یان هەر لەو ناوەندە نەبوون یان لەو ناوەندە هاتنە دەر بەڵام سەرکەوتنی مانگرتنەکان و چەند کاری هاوبەشی دوو ساڵی ڕابردوو،”ناوەندی دیالوگ”ی لێ بەرهەم هات.

ناکۆکیەکانی نێو “ناوەندی دیالۆگ”، ناکۆکی وەک قوبووڵ نەکردنی یەکتر، بیروڕا و ستراتێژی جیاواز، جیابوونەوەکان، دۆستایەتی و هاوکاری لەگەڵ هێزە سیاسیەکانی ئێران بە تایبەت بەرەی ناسیونالیزمی ئێرانی کە تا سەر ئێسقان لە فاشیزم و ڕەگەزپەرەستی ڕۆچوون و دژی مافی نەتەوایەتی خەڵکی کوردستان و گەڵانی ستملێکراوەن(چ شاپەرەستەکان و چ بەشێک لە کۆماریخوازەکان)، کێشمەکێشەکانی نێو بەشەکانی دیکەی کوردستان و جەمسەرگیری بەشیک لەو ڕێکخراوانە بەو کێشە و ناکۆکیانە بە تایبەت باشووری کوردستان و قەندیل، بە رەسمیت نەناسینی ئەسلی ئازادی چالاکی سیاسی بێ شەرت و مەرج لە نێو بزوتنەوەی شۆشگێرانەی کوردستان، هەوڵدانی دوژمن بۆ تێکدانی هاوکاری نێوان لایەنەکان و تێکۆشەرانی ناوخۆی وڵات و نەبوونی گاردی پێویست لە بەرانبەریدا، تاکتیک گەلێک کە زەرەری لە قازانجی بۆ خەباتی خەڵکی کوردستان لە ئێستا و دواڕۆژیش زیاترە، وەک سیاستی ئینتیزار و چاوەڕوانیی کە “هێزی دەرەکەی مەگەر شتێکمان بۆ بکات”، یان چاوەڕێ ڕاگرتنی خەڵک لە ئەگەری شەڕی کۆماری ئیسلامی و هێزی دەرەکی، یان “هێزی پێشمەرگە دێت و رزگاریان دەکات” و کوشتنی باوەر بە هێزی جەماوەری خەڵک، لە هۆکارە سەرکیەکانی هاوکاری نەکردنی لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتە. یان وەک دوا نموونە، بڵاو بوونەوەی فایلی دەنگی هاوسەرۆکی “پژاک” لە سەر مێژووی تێکۆشانی حیزبەکانی دیکە کە خۆی بە موخالفیان دەزانێت و مێژووی ساختە دەرخواردی ڕیزەکانی خۆیان و کۆمەڵگا دەدات، پەیوەندیەکان ئاڵۆزتر دەکات و بە قازانجی دوژمن دەشکێتەوە.

قەندیل پرێس: ڕاوبۆچوونێک هەیە کە ئێستا کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ڕێکخراوە مەدەنییەکانەوە ڕێبەریی دەکرێت و حیزبەکان ڕۆڵی پێشەنگایەتی جارانیان نەماوە، ڕای بەڕێزتان لەم بارەوە چییە؟

حەسەن ڕەحمان‌پەناە: من لاموایە ئەم بۆچوونە هەڵەیە. ئەم بۆچوونە لە سەربناغەی بەربەرەکانێ حیزب و رێکخراوە مەدەنیەکان دامەزراوە. تەسەوەری ئەم بۆچوونە لە سەر ئەساسی حیزبی چەکداری بە ستراتێژی کاری نیزامییە. ئەو بۆچوونە تەنیا چاوی لە چالاکی ئەو حیزبانەیە کە پێشمەرگەیان هەیە و لەو ڕێگایەوە دەیهەوێت کۆمەڵگا ڕزگار بکەن. هەروەها، کۆمەڵگای مەدەنی بە پشتی جبهەی خەباتی چەکداری دەزانن و نموونەکانیشی کەم نین، وەها فکرەیەک حیزب و رێکخراوەی مەدەنی بە دژە یەک دەبینێت. بەڵام بۆ حیزب و ڕێکخراوەگەلێک کە لە دڵی خەباتی جەماوەری و ڕێکخستنی شوێنی کار و ژیانی کرێکار و زەحمەتکێش هەڵقوڵاوەن، وەک (کۆمەڵە) و لایەنە چەپ و سۆسیالیستەکان، بابەتەکە پێچەوانەیە. بەومانا کە خەباتی چەکداری دەبێت لە خزمەت بە گەشە و بەرەوپێشچوونی خەباتی مەدەنی و جەماوەری بێت نەک پێچەوانەکەی. حیزب لە زەرورەتی ڕێکخستنی جەماوەر بۆ ئەنجامی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ڕێگا خۆشکردن بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی سیاسی بونیاد دەنرێت. بەڵام حیزب و ڕێکخراوی سیاسی بە بێ بوونی کۆمەڵگای مەدنی بەهێز، بە بێ بوونی رێکخراوەگەلی خەڵکی و جەماوەری لە نێو کۆمەلگا، لاسەنگ و کار و چالاکیەکانی ناڕواتە پێشەوە. فەرهەنگی زاڵی ئیستبدادی سیاسی و دیکتاتۆری لە وڵاتانی وەک ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هژموون و عەقڵیەتی دەسەڵاتدارانی بۆ سەر ئۆپۆزسیونەکان، جێگاوشوێنی زۆر لە چەمگ و ڕێکخراوەکانی چ حیزبی و چ جەماوەری شێواندووە. بۆ نموونە دەزگای ئەمنی و دیکتاتۆریەکان یان مەجال بە ڕێکخراوە مەدەنی و جەماوەریەکان نادەن، یان هەر زوو بەرەو توندوتێژی و کاری چەکداری پاڵیان پێوە دەنێن. لە وەها هەلومەرجێکدا بە جێی ناسینی ئەو سیاسەتەی دوژمن و پووچەڵکردنی، بەشێک لە حیزبەکان، بە تایبەت لە سونەتی خەباتی چەکداری و ناسیونالیستی هەر زوو دەکەونە داوەکە و خەباتی مەدەنی کەم بایەخ یان ئیدانەدەکەن. لە حاڵێکدا نابێ وابێت، بەڵکوو دەبێت ئەو پیلانەی دوژمن ئیفشا و لە قاو بدرێت. حیزب و کۆمەڵگای مەدەنی لە وڵاتی دیکتاتۆری لێدەراو نەک هەر دژی یەک نین بەڵکوو پێویستە و دەبێ لفەودووانەی یەکتر لە سیاست، خەباتی هاوبەش و ڕێکخستن دژ بە ئیستبدادی سیاسی بن. بەڵام شێوەی کار، شکڵی خۆڕێکخستن، زمانی سیاست پێکردن و کەڵک وەرگرتن یان کەڵک وەرنەگرتنیان لە چالاکی یاسایی و عەلەنی دەتوانێت جیاواز بێت، بەڵام دەبێ لە خزمەت بە یەک ئامانج، وشیارکردنی کومەڵگا و ڕێکخستن بۆ شۆرشی کۆمەڵایەتی بێت. لە ڕاستیدا ئەوەی کە حیزب بە هؤی قاچاغ بوونی بۆی ناکرێت، پێویستە کۆمەڵگای مەدەنی بیکات و بۆشایی سیاسی پڕ کاتەوە.

تەنانەت لە سەردەمی بەسەرئەنجام گەیشتنی شۆڕشیشدا ئەرکی کۆمەڵگای مەدەنی تەواو نابێت، بەڵکوو دەگۆڕێت بۆ هەلومەرجی تازە و حیزبیش یان دەچێتە دەسەڵات یان وەک ئۆپۆزۆسیون دەمێنێتەوە کە دیسان لەگەڵ کۆمەڵگای مەدنی هاوکار دەبن. ڕێکخراوی مەدەنی و حیزبی شۆڕشگێر و باوەرمەند بە شۆرشی کۆمەڵایەتی، نەتەنیا دژ بە یەک نین، بەڵکوو ئەم دیووئەودیوی دراوێکن لە چالاکی و تێکۆشان بۆ شۆڕشی جەماوەری. ئەزموونی “کۆمەڵە” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پاش ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی و پێک هێنانی ڕێکخراوە جەماوەریەکانی وەک ” یەکیەتی ژنان، جەمعیەتەکان، یەکیەتی جووتیاران، شووراکان، بنکەکانی شاری سنە و زۆر ڕێکخراوی جەماوەری و مەدەنی دیکە، هەر ئەوەمان پێدەڵێت. کۆمەڵە لە ڕێگای تێکۆشان لە نێو ئەو نیهاد و ڕێکخراوانە بوو بە جەماوەری و سیاستی بردە ناخی کۆمەڵگا.  سیاسەت بە بێ بوونی فرە حیزبی و دەسەڵات بەبێ بوونی کۆمەڵگای مەدەنی و ڕێکخراوە دیمۆکراتیکەکان، بەرەو دیکتاتۆری تاکە کەسی یان تاکەحیزبی دەڕوات کە نموونە مێژوویەکانی زۆرن و کارەسات دەقەومێت.

قەندیل پرێس: زۆرێک لە شرۆڤەکاران لەسەر ئەو باوڕەن کە خۆلێکی دیکەی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ڕوودەدات، بە ڕای بەڕێزتان ئەم شەڕە ڕوودەدات؟ لە ئەگەری ڕوودانیدا ئایا دەرفەتێک بۆ هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات دەرخسێت کە بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن؟

حەسەن ڕەحمان‌پەناە: ئەگەر چاو لە فاکتەرەکانی سەرهەڵدانی شەڕی ١٢ ڕۆژە بکەین، هیچ کام لە دوولایەنی ئەو شەڕە بە ئامانجەکانی خۆیان نەگەیشتوون و لە نێوان دوو لایەنی شەڕەکەیش هیچ ئاگربەست و بەڵێننامەیەک بۆ کۆتایی شەڕ واژۆ نەکراوە. بۆیە بە باوەڕی من ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕ لە داهاتوودا یەکێک لە ئەگەرە بەهێزەکانە.

کۆماری ئیسلامی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا گورزی گورچکبڕی وێکەوت بەڵام لە پاش کۆتایی شەڕەوە تا ئێستایشی لەگەڵ بێت، هەم خۆی بە براوەی شەڕ دەزانێت و هەمیش هەوڵی داوە کەلێنەکانی لە بواری زیانی ئینسانی، مادی و نیزامی پڕکاتەوە. بەردەوام هەڕەشە دەکات و درووشمە کۆنەکانی وەک “پاککردنەوەی ئیسڕائیل لە سەرگۆی زەوی” دەڵێتەوە. بەڵام یەکێک لە گرینگترین چەکەکانی دەستی کۆماری ئیسلامی بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ نیارە ناوچەیەکانی، بە تایبەت ئیسرائیل، هێزە “پرۆکسیەکانی” لە ناوچەکە، وەک حزب‌اللەی لوبنان، دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە سورییە، حەماس لە غەزە و فەلەستین، حەشدی شەعبی عێراق و حوسیەکانی یەمەن بوون بەڵام پاش پەلاماری “حەماس” بۆ سەر ئیسڕائیل لە ٧ی ئوکتۆبری ٢٠٢٣و هێرشی پێچەوانەی ئیسڕائیل بۆ سەر حەماس، سورییە، لوبنان و حوسیەکانی یەمەن و باڵادەستی ئیسڕائیل لە بواری هێزی هوایی و چەک و جبەخانەی پێشکەوتوو و شکست پێهێنانی ئەو گروپە نیابەتیانەی کۆماری ئیسلامی، ئیسرائیل تا ڕادەیەکی زۆر خۆی لە شەڕی گروپە نیابەتیەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی ڕزگار کرد و شاخ و باڵی سپای پاسدارانی تێک شکاند. دواجاریش بە پەلاماری هەوایی و شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی زەربەیەکی کاریگەریشی بە وتەی خۆیان لە “سەری ئەژدیها” وەشاند. بەڵام ئەو چاوەڕوانییەی کە لە ڕووخانی کۆماری ئیسلامی لە ئاکامی شەڕ و ڕاپەڕینی جەماوەری بووی، بۆی بەدەست نەهات. شایانی ئاماژەیە کە ئەو سەرکەوتنانەی ئیسرائیل بە بێ هاوکاری بێدرێغی “ترامپ” و دەوڵەتی دستەڕاستی ناوبراو بە دەست نەدەهات. ئەگەرچی ئەمریکا لەو شەڕ و هاوکاری ئیسڕائیلە، ئامانجی نیزامی و ماڵی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە گەڕانەوەی پڕزۆر کە لای وابوو لە ماوەی دەسەڵاتی “جۆبایدن” لە کۆشکی سپی لاواز بووە هەبوو، و بەشێکی ڕووی لە رقیبە جیهانیەکانی وەک چین و ڕووسیە بوو.

بەردەوامی فەزای شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و ئێران، پڕکردنەوەی خاڵە لاوازەکانی شەڕی١٢ڕۆژە، هەوڵی ئاشکرای کۆماری ئیسلامی بۆ رێکخستنەوەی گروپە نیابەتیەکانی لە ناوچەکە و پرچەک کردنی دووبارەیان، هەوڵدان بۆ کارشکێنی لە دانووسانی نێوان حەماس و ئیسرائیل، دەخاڵەتی ئاشکرا لە شەڕی سوودان و هەوڵدان بۆ ناردنی چەک و کەرەستەی نیزامی لەو وڵاتەوە بۆ حەماس، جیهادی ئیسلامی و حیزب‌اللەی لوبنان، بەشێک لە خۆ ئامادەکردنی دووبارەی کۆماری ئیسلامی بۆ شەرێکی دیکەیە، کە من لاموایە ئەم جارە شکستی گەورە دەخوات. لەلایەن ئیسرائیل وە، کرینی چەک‌وچۆڵی بەرگەری و هێرش بەری نوێی باشتر لە جاران لە ئەمریکا و هەندێ وڵاتی ڕؤژئاوایی دەلالەت لە گەرێکی دیکەی شەڕ لە نێوان ئەم دوو دەوڵەتە قاتڵ و جینایەتکارە دەکات.

بە نیسبەتی بەشی دووهەمی پرسیارەکەتان ” ئایا دەرفەتێک بۆ هێزە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵات دەرخسێت کە بتوانن کەڵکی لێ وەربگرن؟ من لاموایە پێش وڵام بەو پرسیارە دەبێ بزانین هەڵوێستمان لە سەر ئەگەری ڕوودانی ئەو شەڕە چییە؟ ئەزموونی هەموو شەڕەکان، لەوانە شەڕی ئێران و عێراق، عێراق و کویت، دواتر عێراق و ئەمریکا و ئەزموونی شەڕی ١٢ ڕۆژەیش پێمان دەڵێن کە قوربانی سەرەکی شەڕ خەڵکی بێ تاوان و بەجێ مانی وڵاتێکی وێرانە.

بۆیە بە بێ دوودڵی و ڕاڕایی دەبێت شەڕ مەحکووم و شەرمەزار کەین و نەبین بە دەستەجیلەی ئاگری شەڕێک کە لە سەر بەرژەوەندی شەڕخوازانە. زۆرجار دەوترێت لە ئەگەری شەڕ، خەڵکی ناڕازی ڕادەپەڕن و دەسەڵاتی دیکتاتۆری دەرووخێنن. ئەڵبەتە نموونەگەلی تاریخی وامان هەیە. بۆ نموونە شۆڕشی کرێکاری ئوکتۆبری ١٩١٧ی ڕوسیە لە دڵێ شەڕی یەکەمی جیهانی ڕوویدا بەڵام ئەو ڕاپەڕین و شۆڕشە لە سەر دەستی دەسەڵاتێکی لاوازی وەک “تیزار”ی روسیە، ئەرتەشێکی ماندوو و برسی و شکستخواردوو و شەکەت لە شەڕی بەرەو چوار ساڵەی عالەمی یەکەم، لە بەرانبەریشدا حیزبێکی بە پلان و نەخشەی وەک حیزبی “بلشویک” و ڕابەرێکی کاریزما و بلیمەتی وەک “لنین” روویدا. کۆماری ئیسلامی ئێستا ئەگەرچی زۆر لاواز بووە بەڵام هێشتا بەراورد لەگەڵ ئوکتۆبری ١٩١٧ی ڕوسیە ناکرێت و حیزبی ئوپوزوسیون و کارلێهاتووی وەک حیزبی “بلشویک” یشمان نییە. ئەزموونی شەڕی ١٢ ڕۆژەیش نیشانی دا، خەڵک لە ژێر ڕایەڵەی موشەک و تەقینەوەی بۆمبی سەدان کیلۆیی ئاگر و بارووتی فڕۆکەی شەڕکەری اف ١٦ و اف ٣٥ لە فکری نان، خۆ و بنەماڵە ڕزگارکردن و ئەمنیەت دەبن تا هاتنەسەر شەقام و شۆڕش و ڕووخاندنی دەسەڵات.

لە ئەگەری ڕوودانی دووبارەی شەڕ، من لاموایە حیزبەکانی کوردستان و “ناوەندی دیالوگ”یش ئەگەر تا ئەوکات بمێنێ، هاوهەڵوێست نابن و بەسەر چەند بەرەدا دابەش دەبن. هەندێک لایەن دەچنە بەرەی شەڕ دژ بە کۆماری ئیسلامی، هەندێک لایەن هەوڵدەدەن ئاشکرا یان ژێربەژێر لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ڕێککەون و هەلومەرجێکی وەک “ڕۆژئاوا” لە سورییە بێنە ئارا و کوردستان بۆ کۆماری ئیسلامی ئارام کەنەوە، هەندێ لایەنیش کە من وابیر دەکەمەوە و لاموایە “کۆمەڵەی کۆمۆنیست” پێویستە وا چالاکی و خەبات بکات، لە گەڵ جەماوەری کوردستان و بە تایبەت ڕێکخراوە سەربەخۆ جەماوەریەکان و کۆمەڵگای مەدەنی دەست بە سازدانی بەرەی سێهەم دەکەین و لە هەوڵدان بە پاشەکشە بە کۆماری ئیسلامی لە هەر گوند، شارۆچکە و شارێک و بۆشایی دەسەڵات لە ڕێگای هێزی جەماوەری خەڵک پڕ دەکەینەوە . هەوڵ بۆ دەسەڵاتی شوورایی و جەماوەری دەدەین و ناهێڵن کوردستان بەرەوە ئاقاری شەڕی نەخوازراو، ماڵوێرانی و کارەسات بڕوات. نان، ئەمنیەت، ئازادی و پاراستنی ژیان و سەروماڵی جەماوەری خەڵک ڕێکدەخەین و بە کردەوە ئەوانە دەکەین. پاڵپشتی خەڵکی ئێران بۆ لە گۆڕنانی کۆماری ئیسلامی دەبێن و هەوڵی ئێرانێکی ئازاد، هەمە ڕەنگ، دیمۆکراتیک بە بەڕسمیەت ناسینی مافی دیاریکردنی چارەنووس بۆ هەموو گەلان و خەڵکی کوردستان دەدەین و ئازادی، بەرابەی، مافی یەکسانی ژن و پیاو، جیایی دین لە دەوڵەت، ئازادی بیروباوەڕ و هەڵسوورانی ئازادی سیاسی و مەدەنی بە مافە سەرەتایەکانی خەڵکی کوردستان و ئێران دەزانین کە بە خەباتی هاوبەش دەتوانین هەموو ئەو داخوازانە کە هەنگاوی یەکەممان بۆ کۆمەڵگایەکی ئازاد و دێمۆکراتیک دەبێت، مسۆگەر بکەین.

نوشته حەسەن ڕەحمان‌پەناە: ئێستایش درەنگ نەبووە، پژاک و هاوسەرۆکەکەی ئەگەر بیانهەوێت، دەتوانن ئەو هەڵە گەورە ڕاست کەنەوە اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

دووکەڵی دەنگدانی ئەمرکییەکان بە ترەمپ، دەچێتە چاوی خەڵکی جیهان
نەخت و پوخت ؟

دۆڕاندی کاملا ھەریس بە چەند ھۆکار چاوەڕوانکراو بوو:

– میراتی خەراپی جۆبایدن بۆ جێگرەکەی .

– کاملا ھەریس ژن بوو . لە ٤٧ سەرۆککۆماری ئەمریکا یەک ژن تا ئێستا ھەڵنەبژێردراوە.

– ھەریس بیانی تەبار ( باکگرۆندی خارجی) ھەیە .

– لە نێوان خەراپ و خەراپتر، دەنگ دەری ئەمریکایی بە خەراپتر دەنگی دا . دووکەڵی ئەو دەنگدانە دەچێتەی چاوی خەڵکی جیھان ، بە تایبەت جەماوەری فەقیر و ھەژار و گەلانی بن دەست و مافخوراو.

– جیھان بە سەرۆککۆماری تڕامپ ژینگەیەکی ناخۆشتر و سەختر بۆ ژیان دەبێت .

– باڵی ڕاستی سیاست لە ئاستی جیھان ، لەوانە لە ئێرانیش، بە ھاتنی تڕامپ بە ھێز دەبن .

– تڕامپ ، دژە ژن ، دژە پەنابەر ، دژە ژینگە ، دژە ئازادی ، دژە مەتبووعات و ڕاگەیاندنی ئازاد ، و دۆستی دیکتاتۆرەکان بە غەیری دەسەڵاتی ئایینی فاشیستی زاڵ بە سەر ئێران و …..، یە . ئەم تایبەتمەندیانە نشانەی نئۆفاشیست بوونی تڕامپە.

حەسەن ڕەحمان پەناە

٢٠٢٤⁄١١⁄٦

نوشته دووکەڵی دەنگدانی ئەمرکییەکان بە ترەمپ، دەچێتە چاوی خەڵکی جیهان اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

پیرۆزە ١ نۆامبر ڕۆژی جیھانی کۆبانێ
ئەمڕۆ ١ی نۆامبر ڕۆژی جیھانی کۆبانێ یە . کۆبانێ بوو بە سەنگەرێک ، ڕۆژێک و مێژوویەک، کە نەک ھەر لە کوردستان ، بەڵکوو لە ھەموو جیھانیش دەنگی دایەوە و ستایش کرا .

کۆبانی بە چەند تایبەتمەندی و پێناسە لە ئاستی کوردستان ، ناوچەکە و جیھان دەناسرێتەوە :

١- شکست و ڕاماڵینی دڵڕەقترین، جینایتکارترین و کۆنەپارێزترین ھێزی ئەم سەردەمە ، واتە خەلافەتی ئیسلامی عێراق و شام ( داعش) کە لشکری نیزامی دوو دەولەتی لە زۆر ناوچەی عێراق و سوریە شکست پێ ھێنا. بەڵام لە کۆبانێ و پاش سێ مانگ شەری پڕ لە قارەمانی، فیداکاری و گیانبازی شەرڤانەکانی ژن و پیاو ، لمبۆزیان لە خاک دەرا و شکستیان خوارد .

٢-خۆڕاگری پڕ لە فیداکاری کۆبانێ ، سەرەتای دەست پێکردنی شکست و داڕمانی ھێز و ورەی مرۆڤ کوژەکانی داعش لە ھەموو بەرەکانی شەر لە عێراق و سورییە بوو.

٣-مقاومەت و خۆڕاگری کۆبانێ ، بڕوا بەخۆ ، بە ڕاوەستان و تەسلیم نەبوونی لە بەرانبەر دڕەندەترین ھێزی بێ ڕەحم کە دەوڵەتانی زلھێز و کۆنەپەرەستی ناوچەکەیشی لە پشت بوو مومکن و لە بێ ھیوای بە خۆڕاگری بە جیھانی نیشاندا.

٤- جینایت و تاوانەکانی “داعش ” و دەنگ دانەوەی جیھانی لە لایەک و خۆڕاگری و بەرخۆدانی کۆبانێ و شکستی “داعش”، وەھا دەنگدانەوە و تەسیری جیھانی دانا کە بیروڕای جیھانی ھورووژاند و شەقامی دەیان وڵاتی کردە گۆڕەپانی دەنگ ھەڵبرینی جەماوەری ناڕازی و ئازادی خۆاز و بە ھانای کۆبانێ یەوە ھاتن و زلھێزەکانی شیان ناچار بە ھەڵوێست گرتن دژ بە داعش کرد.

٥- سەدان شەروان و قارەمانی شۆڕشگێڕ و ئەنترناسیوناڵ لە گۆشە و کەناری جیھان ھاتنە کۆبانێ و دیفاعیان لە ئازادی و ێینسانیت کرد و دەیان کەسیان گیانیان بختکرد و نیشانیاندا ئینسانیت ، سنوور ، زمان ، نەتەوە ، ئایین و جنسییت ناناسی و سەرکەوتن .

٦-سەرئەنجام و خاڵی ھەرە گرینگ، دەوروو و نەقشی ژنانی خۆڕاگر ، قارەمان و شەڕوان لە کۆبانێ دژ بە ھێزێکی تا سەر ئێسقان کۆنەپەرەست ، پیاوسالار، ئاینی و دژە ژن بوو کە بە ھاوخەباتی و ھاوسەنگەری پیاوانی ئازادیخواز ، بەردی بناخەی “داعش”یان ھەڵوەشانەوە و جێگە و پێگەی ژنیان لە بەرانبەر دژە ژنەکان بە جیھان و بە تایبەت وڵاتانی ئێسلام لێدراو ، بە ھەمووان نیشاندا و بۆ چەندمین جار سابتیانکرد .

پیرۆز بێت ١ی نۆامبر ڕۆژی جیھانی کۆبانێ

نوشته پیرۆزە ١ نۆامبر ڕۆژی جیھانی کۆبانێ اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

زیندانییەکی دیکەی شۆڕشی ژینا ئێعدام کرا !
بە پێی ھەواڵەکان ” ڕەزا ڕەسایی” زیندانی سیاسی کوردی یارسان ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی اگۆستی ٢٠٢٤ لەلایەن ڕژیمی فاشیستی ئیسلامیی زاڵ بە سەر ئێران لە سێدارە درا.

ڕەزا ڕەسایی تەمەن ٣٤ ساڵ ، خەڵکی شاری سەحنە لە پارێزگای کرماشانە. ئەم بندکراوە سیاسییە یەکێک لە دەس بەسەرکراوانی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بوو کە بە بێ ھیچ ھۆکارێک و تەنیا بە تاوانی بیری جیاواز لە گەڵ فاشیستەکان و بەشداری لە شۆڕشی ” ژینا” بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ مرۆڤەکان بە دوور لە دەسەڵاتی مافیا و تاوانباران ژیانیان لێ ئەستاند .

تەرمی ڕەزا ڕەسایی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە بە چاوەدێری توندی ھێزە نیزامی و ئەمنیەتیەکان ، تەنیا بە بەشداری دایک و برایەکی و ئیجازە نەدان بە بەشداری خەلک ، لە ئاوایەکی دەورووبەری شاری سەحنە بە خاک سپێردەرا.

وێڕای مەحکوومکردنی ئەم تاوان و جینایتە ، پێویستە بەوترێت ئێعدام لە کۆماری فاشیستی ئیسلامی بۆ چاوترسێن کردنی جەماوەر و تەشەنە نەسەندنی ناڕەزایەتی ئەوانە و حکمی سیاسی حکومەتی بۆ جینایەتە.

کۆماری ئیسلامی و مافیای سپای پاسداران ڕایانگەیاندبوو کە شەوی ڕابردوو ھێرشی گورچکبڕ دەکەنە سەر ئیسرائیل و تۆڵەی کۆژرانی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس ( ئیسماعیل ھەنییە) دەکەنەوە. بەڵام وادیارە ” شێرەکانی” ناوخۆی وڵات و چەقەڵەکانی دەرەوە ، جەرگی داێکێکی ستم دیتوو و ئازار چێشتوویان بڕی و بە ئێعدامی تاوانبارانەی لاوێکی یارسانی بەشدار لە شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی ” بەردەوام تۆڵە لە تێکۆشەرانی ئەو شۆڕشە و جەماوەری دڵ پڕ لە قین دەکەنەوە .

نابێ دەرھەق بەکوشتن و ئێعدامی ڕۆڵەکانمان بێ دەنگ بین.

نەمان بۆ قاتڵ و فاشیستەکانی زاڵ بە سەر ئێران

نا بۆ ئێعدام و کوشتنی مرۆڤەکان

ئازادی بۆ ھەموو زیندانیانی سیاسی

حەسەن ڕەحمان پەناە

٦ی ئاگۆستی ٢٠٢٤

نوشته زیندانییەکی دیکەی شۆڕشی ژینا ئێعدام کرا ! اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

له یادی پۆله هەڵۆکەی گوردانی شوان
له ٣٤ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ ڕۆژی ٢٧ی ڕه‌شه‌مه‌ بۆ ئێمه‌ و خه‌ڵكی سته‌م لێكراوی كوردستان به‌ تایبه‌ت شاری قاره‌مان و سه‌ربه‌رزی سنه‌ و مەڵبەندی جنوبی کوردستان، وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی خه‌سارێكی گه‌وره‌ و كاره‌ساتێكی پڕ ئێش و ئازاره‌. له‌ رۆژی ٢٧ ی ره‌شه‌مه‌ و له گەرمەی شەڕی کۆنەپەرستانه و دژی ئینسانی ئێران و عێراقدا، شاری حه‌ڵه‌بجه‌ كه‌وته‌ به‌ر بوردومانی شیمایی فرۆكه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی به‌عسی عێراق و پێنج هه‌زار ئینسانی بێ دیفاع گیانیان به‌ختكرد. رۆژێك دواتر له‌ ئاكامی شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه‌ و نەخوازراو له‌ كه‌نار چۆمی سیروان، پۆلێك پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌، پۆلێك هه‌ڵووی تیژباڵی وره‌به‌رز، پۆلێك جه‌نگاوه‌ری كۆمۆنیست و ماندوویی نه‌ناس،ئەوانەی که مەرگیان بۆ ژیان دەویست، ئه‌وانه‌ی كه‌ ناویان بۆ دوژمن تۆقێنه‌ر و سامناك و بۆ هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان مژده‌ده‌ری رزگاری بوو، كه‌وتنه‌ گه‌مارۆی لەشكری زۆر و زه‌به‌ندی كۆنه‌په‌ره‌ستی و تاریکایی پارێز و به کۆمەڵ مەرگ بوو به میوانی دڵه گەورەکەیان. ئازیزانی گوردانی شوان،که به سەدان جار دوژمنیان له میدانی شەردا تووشی شکەست و ناکامی و سەرشۆری کردبوو ، ئەم جارە به هۆی مسمومیتی توندی شیمیایی و پاش چەند ساعات شەری قارەمانانه ، تا دوا دڵۆپی خوێن شه‌ڕیان كرد و ده‌رس و ئه‌زمونێكی گه‌وره‌یان له‌ خۆڕاگری و مقاومه‌ت له‌ مێژووی سه‌ربه‌رزانه‌ی كۆمه‌ڵه‌ و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان تۆمار كرد.

ئەمرۆ ئیتر ناوی گوردانی شوان و جنگاوەرانی ئەم گوردانه، تەنیا ناوێک و پۆڵه هەڵۆیەکی بەرزه فەری لە خۆیندا گەوزاو نییه،کوران و کچانی چەک له دەست و سەربەرزی شاری سنه و مەلبەندی جنوبی کوردستان نیین که نووکی چەکەکانیان له ئاسمانان تێپەر دەبێ و خۆا دەستکردەکان دێنێته لەرزین، بەلکوو ناوی ئەوان وەرە بەخشی ڵاوانی بەهەست و تازه پێگەیشوو، کرێکارانی یاغی لە ستەم و ژنانی دژ به دواکەوتویی و داب و نەریتی کۆن و پیاو مەزنه که بۆ ئازادی و بەرابەری خەبات و گیان بازی دەکەن.ناوی ئەوان لەگەڵ ناوی قارمانانی کۆمۆنی پاریس و بلشویکەکانی روسیه و کۆمۆنیستەکانی ئالمان و ئیتالیا و شوێنەکانی دیکەی ئەم گۆی زەوییه که ڵاپەرەکانی مێژوویان رنگین کردوه،تۆمار دەکرێت .ئەمرۆ ناوی گوردانی شوان،له سەر کێوی ئاویر و ئارێز، له مهاباد و سەقز و ورمی و تاران، هەتا ئەشکنجەگاکانی ئەوین و قزڵحەسار،هەتا مەلبندی به ئارەق و نەوتی رەش داگرساوی خۆزستان، لە ناو دڵاندا رێزیان لێدەگیرێت و له هەر هەنگاوێکی سەرکەوتندا له پێشمانەوه به وەری پۆڵاینەوه رێگا دەکەن . ئەوان ئاڵا سورەکەی کۆمەڵەن که بەردەوام دەشەکێنەوه.

یادیان دەکەین . یادیان بەخێر

حه سه ن رەحمان پەناە ٢٦ی ڕه شه مه ی ٢٠٢٢

نوشته له یادی پۆله هەڵۆکەی گوردانی شوان اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

تیرۆرەکانی تورکییە و ئێران لە هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە!
حەسەن رەحمان پەناە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بڵاو کرانەوە ،کات ژمێر ٩ی سەر لە بەیانی ئەمرۆ هەینی رێکەوتی ١٧سپتامبری ٢٠٢١ “یاسین بولوت” ناسراو بە “شوکری سەرحەد”، ئەندامی کۆمیتەی “ماڵباتی شەهیدانی پ ک ک “، لە گەڕەگی چوارچرای شاری سلێمانی، لەلایەن چەکدارانی نەناسراو دەستڕێژی گولـلەی کرایە سەر و گیانی بختکرد. بە پێی قسەی دۆستان و کسانی نزیک لە “پ ک ک ” ناوبراو ماوەیەک بوو بەهۆی کێشەی تەندرووستیی و بۆ چارەسەری پزیشکی هاتبووە شاری سلێمانی ، بەڵام بکرێگیراوانی “میت” و دەزگا سیخوریەکانی دەوڵەتی تورکییە زەفەریان لێهێنا و تیرۆریانکرد.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ تێرۆریستانی كۆماری ئیسلامی ، له‌ كرده‌وه‌یه‌كی جینایه‌تكارانه‌ دا “مووسا باباخانی” ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان” یان له‌ شاری هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستان تێرۆر كرد. قاتل بە رۆژی رۆشن گەرایەوە ئێران.

نە تیروری هەڵسووراوانی سیاسی نیاری کۆماری ئیسلامی و نە تیروری نەیارانی دەوڵەتی تورکییە لە هەرێمی کوردستان هیچکامیان تازە نێیە . لە نێوان ساڵەکانی ١٩٩١بۆ ١٩٩٩ زاینی زیاتر لە ٣٥٠ پێشمەرگە ، کادر و تێکۆشەری دژ بە کۆماری ئیسلامی سەر بە لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە لایەن ناوەندە سەرکوتگەر و تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان لە زۆنەکانی “سەوز و زەرد” تیرۆر کران . هەروەها لە ساڵانی رابردوودا چەندین کەس لە هەڵسووراوانی دژ بە دەوڵەتی تورکییە و سەر بە “پارتی کرێکارانی کوردستان” چ لە رێگای “پهباد ” و چ بە دەستی بکرێگیراوانی تیروریستی سەر بە دەزگای “میت” تورکییە لە هەرێمی کوردستان تیرور کراون .

دوو دەوڵەتی سەرکوتگەری ئێران و تورکییە تەنیا بە تیرۆری نیاران و لە بەین بردنی جستەیی ئەوان لە هەرێمی کوردستان ڕەزایەتیان نەداوە ، بەڵکوو بە لشکرکێشی نیزامی ، داگیرکردنی ماڵ و حاڵی خەڵک و هەروەها بۆردوومانی ناوچە سنووریەکان تا قوولایی هەریمی کوردستانیش درێژەیان بە تاوان و سەرکوتگەریەکانیان داوە . لە بەرانبەر ئەو تاوان و دەستدرێژیانەدا، هەم دەوڵەتی عێراق کە هەرێمی کوردستان بەشێکیەتی و هەم هەرێمی کوردستان کە دەسەڵاتی ئەم ناوچەی بە دەستە بێدەنگن و لە باشترین حاڵەتدا تەنیا بە دانی ڕاگەیاندنی بێ کردەوە و ئەویش بۆ بێدەنگ کردنی بیرورای گشتی شتێکیان بڵاو کردەوەتەوە . دەوڵەتە زلهێزەکان و لە سەرەوەی هەموویان ئەمریکا کە ئێستایش لە عێراق دا دەسەڵاتدارە و خۆیان بە “دۆستی کورد” دەناسێنن و تاونەتاو فەرشی سوور بۆ بەرپرسانیان رادەخرێت، دەرهەق بە تاوانەکانی دەوڵەتانی تورکییە و ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان گوێیان کەر و چاویان نووقاندوە و تەنیا چاویان لە بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی خۆیانە.

بێگۆمان پەلامار و دەستدرێژیەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری ئێران و تورکییە بۆ سەر نیارەکانیان ، پێش هەموو شتێک ،دەستدرێژی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان و سووکایەتی بەو قەوارەیە . کاتێک لە هەرێمی کوردستان چاوپۆشی لە تاوانەکانی دەوڵەتانی ئێران و تورکییە دەکرێت ، ئاشکرایە کە بەرپرسانی “میت” ی تورکییە و “ئیتڵاعاتی” ئێران دەرفەتی تیرۆر و کوشتنی نەیاران سیاسی خۆیان و بۆردوومانی رۆژانەی هەرێمی کوردستان دەکەن بە دەرفەت و کردەوەیەکی ئاسایی .

بێگۆمان خەڵکی کوردستانی ئێران و تورکییە رۆژانە ئاگاداری گیانبختکردنی رۆڵە تێکۆشەرەکانیان لە لایەن سەرکوتگەرانی خەلکی ئەو دوو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان هەن و هەرگیز ئەو تاوانانە فەرامۆش ناکەن . خەڵکی کوردستان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ، بە تایبەت کوردستانی ئێران و عێراق (رۆژهەڵات و باشوور) مێژوویەکی دوورودرێژیان لە هاوخەباتی و بە دەم یەکەوە چوون هەیە. خەڵکی کوردستانی ئێران و تورکیە لە بەرانبەر بێ دەنگی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرحق بە دەستدرێژی دەزگا سیخوری و تیرۆریستیەکانی ئەو دوو دەوڵەتە بۆ سەر رۆڵەکانیان و شوێنی کار و ژیانیان ، چاوەروانیان لە جەماوەری ئازادیخواز ، کۆمەڵگای مەدەنی ، ڕوناکبیران ، هێزە چەپ و کرێکاری و شۆڕشگیرەکان ، ژنان و هەموو مرۆڤە دژ بە ستەمکارەکان هەیە، بێ دەنگ نەبن و دەنگ هەڵبڕن. بێگۆمان ئەم هەلومەرجە بەردەوام نابێت و بە تایبەت کۆمەڵگای ئێران لە بەرانبەر وەرچەرخانی و ئاڵوگۆڕی گەورەدایە . پاش لە ناوچوونی کۆماری ئیسلامی و ئازادبوونی کوردستانی ئێران(رۆژهەڵات) ئەو بەشی کوردستان نە تەنیا نابێت بە قەتڵگای تێکۆشەرانی سیاسی لە بەشەکانی دیکەی کوردستان و ناوچەکە ، بەڵکوو دەبێت بە ئارامگا و شوێنی خەسانەوەی ئەوان ، هەروەکوو سالی ١٩٧٩ ی زاینی و پاش سەرکەوتنی راپەرینی خەڵکی ئێران ، تا ئەو کاتی کوردستان ئازاد بوو و کۆمارئ ئیسلامی داگیری نەکردبوو، وابوو. مێژوو ئەو شاهێدیەمان بۆ دەدات . لە هەمانحالدا، مێژوو بێرحمە و کەس بە ئاسانی نابخشێت .

جومعە /١٧ی/ سپتامبری ٢٠٢١

نوشته تیرۆرەکانی تورکییە و ئێران لە هەرێمی کوردستان درێژەی هەیە! اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

بزوتنەوەی شورایی وکرێکاری
حەسەن رەحمان پەناە

گرینگی ئەم رۆژەی ١ی ئایار لە هاوخەباتی ناوخۆیی،ناوچەیی و جیهانی کرێکارانە بۆ دەربرینی ویست و داوخوازەکانیان

بەرزو بەڕێز بێت تێکۆشانی یەکگرتوانەی چینایەتی چینی کرێکار لە ١ی ئایار دا :بەم بۆنەیەوە پرسیاری ئەم جارەی ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی کەئاراستەی چەندین کەسایەتی  کردووە بەم جۆرەیە : یادکردنەوە و بەرز ڕاگرتنی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار گرینگی چی هەیە کەئەو یاد کردنەوە نەبێتە گەشەی تێکۆشانی هاوپشتی،لەکاتێکدا کرێکاران وزەحمەتکێشان لەژێر هەڕەشەی مەرگی برسێتی وهەژاری و بێ مافی دا ژیان بگوەزرێنن؟)،وەڵامی هاوڕێ یان بەچەند بەشێک لەم گۆشەیەوە بڵاودەکرێتەوە.

پیرۆزبێت ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار

حەسەن رەحمان پەناە :

ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی خەباتی هاوبەشی كرێكارانی جیهانە ‌. له‌م ڕۆژه‌دا له‌ گۆشه‌ و كه‌ناری جیهان، دوو به‌ره‌ی دژبه‌ یه‌كی كار و سه‌رمایه‌ له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر ڕیزی چینایه‌تیی خۆیان نومایش ده‌ده‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا له‌ ڕیزی كار و ئینسانییه‌تدا، ڕه‌گه‌ز، ئایین، نه‌ته‌وه‌، زمان، ئاڵا و جیاوازیی جنسییه‌تی، وه‌لاده‌ندرێن.  ڕه‌نگی پێست و چاو، بیانی بوون و خۆجێیی بوون، پیاو یان ژن بوون، هیچكامیان نه‌ به‌ ئیمتیاز و نه‌ به‌ كه‌م هه‌ژمارده‌ ناكرێن. ڕیزی ئینسانییه‌ت به‌ هه‌ڵگرتنی ئاڵای سوور و مشتی گرێ دراو و به‌ درووشمی یه‌كگرتوویی خوڵقێنی “كرێكارانی جیهان یه‌كگرن” كه‌ چرای ڕێنمای كرێكارانی وشیار و كۆمۆنیسته‌كانه‌ له‌ نه‌به‌ردی چینایه‌تیی بۆ ئازادی و ڕزگاری، ده‌ست ده‌ده‌نه‌ ڕێپێوان. له‌م ڕۆژه‌دا چینی كرێكار له‌ وڵاته‌ جۆراوجۆره‌كانی جیهان، خواست و داخوازیی چینایه‌تی، پیشه‌یی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسیی خۆی كه‌ داخوازیی زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌، له‌وانه‌ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ نیزامی دژه‌مرۆڤی سه‌رمایه‌داری، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاری كرێگه‌رته‌ و چه‌وساندنه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ده‌ستی مرۆڤ، به‌رابه‌ریی رەگەزی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ میلیتاریسم و شه‌ڕ و كوشتنی ڕۆژانه‌ی ئیسانه‌كان، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كاری منداڵان و منداڵ ئازاری، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ له‌ناوبردنی ڕۆژانه‌ی ژینگه‌، دیفاع له‌ ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئه‌ندێشه‌، ڕێكخراو و زۆر داوخوازی دیکە ، له‌ كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا هاوار ده‌كه‌ن. له‌م ڕۆژه‌دا پرۆلتاریای شۆڕشێگڕ و وشیار، وه‌ك گۆڕهەڵكه‌نانی نیزامی سه‌رمایه‌داری، مژده‌ی جیهانێكی دیكه‌ ده‌ده‌ن، جیهانی سۆسیالیزم و ده‌سه‌ڵاتی كرێكاران. جیهانێك كه‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی زۆربه‌ی به‌رهه‌مهێنه‌رانیدا ئیداره‌ بكرێت نه‌ كه‌مینه‌یه‌كی مفته‌خۆر و چه‌وسێنه‌ری ئێستا.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕیزه‌ لێواولێو له‌ ئینسانییه‌ت و یه‌كسانی خوازییه‌‌دا، سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تی لایه‌نگری ئه‌وان به‌ یاسا و ناوه‌ند و پاسەوانەکانی بەكرده‌وه‌ دەرهێنانی، داەدوەری و داڕشتنی یاسا، به‌ پۆلیس و ده‌زگای سه‌ركوتگه‌ر و ئه‌منی، به‌ پاپ و كلیسا، به‌ ئاخوند و ڕۆ‌وزه‌خوێن و فریوكارانی پیشه‌یی، به‌ كه‌نیسه‌ و خاخام، به‌ پۆلیس و ئه‌سب و سه‌گی ڕاهاتوو، به‌ زیندان، ئه‌شكه‌نجه‌گه‌ر، جه‌لاد و ده‌یان ئامراز و کەرەستەی دیكه‌ی سه‌ركوت و دواكه‌وتوویی، له‌ به‌رامبه‌ر كرێكاران و مرۆڤایه‌تیی ئازادیخواز كه‌ خوازیاری گۆڕینی جیهانی ئێستا و دامه‌زراندنی دنیایه‌كی دیكه‌یه‌، به‌ڕیز ده‌بێت و ڕوخساری دژه‌مرۆیی خۆی نیشان ده‌دات.

ئه‌مڕۆ بورژوازی له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر، كۆمه‌ڵگای مرۆڤی به‌ره‌و هه‌ڵدێر بردووه‌ و ده‌بات. سه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتانی ئیمپریالیستی، جه‌هەنه‌مێك كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ به‌ره‌كه‌تی “نێئۆلیبرالیسم” پێكیان هێناوه‌، له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر، ناكۆكیی چینایه‌تییان ئاشكراتر  و مه‌ودای نێوان سه‌ر‌وه‌ت و هه‌ژارییان به‌رینتر كردووه‌.

سه‌رمایه‌داریی نێئۆلیبرال و هه‌وسارپساو، ده‌ستدرێژییه‌كانی بۆسه‌ر دوایین ده‌ستكه‌وته‌كانی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت چینی كرێكار له‌ پانتایی جیهانیدا له‌ به‌رئاورد له‌گه‌ڵ سه‌ده‌ی ڕابردوو توندتر كرده‌وه‌. چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌عاتی كار و هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، ده‌ركردنی ڕۆژانه‌ی كرێكاران له‌ كاری دایم و گۆڕینی گرێبه‌سته‌ ڕه‌سمییه‌كان به‌ گرێبه‌ستی كاتی، كه‌ڵك وه‌گرتنی زیاتر له‌ هێزی كاری منداڵانی كرێكار به‌ حه‌قده‌ستی یه‌كجار كه‌م، په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی منداڵانی سه‌رشه‌قام، هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی ده‌وڵه‌تی و ئیمكاناتی ڕێفاهی و ده‌رمانیی خه‌ڵك، توندبوونه‌وه‌ی بێ وێنه‌ی ڕه‌وتی پیس بوون و تێكدانی ژینگه‌ و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی مه‌ترسیی جیدی دژبه‌ شوێنی ژیانی گشت مرۆڤایه‌تی و باقیی بوونه‌وه‌ره‌ زیندووه‌كان، به‌هێزبوونی بناژۆخوازیی ئایینی، ڕاسیسم، ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی و دژایه‌تیی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌ر و بیانی، ڕوخساری ئێستای نیزامی سه‌رمایه‌داری و نێئۆلیبرالیسمی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوومان به‌ ئاشكرا و زیاتر له‌ هه‌موو كاتێك نیشان ده‌دات.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌ی كه‌ باسیان لێكرا، سه‌باره‌ت به‌ سه‌رمایه‌درایی نێئۆلیبرال و زیانه‌كانی بۆ مرۆڤایه‌تی، له‌ ماوه‌ی ١٥ مانگی ڕابردوودا، بڵاوبوونه‌وه‌ی جیهانیی كۆویدی ١٩، كه‌ هه‌تا ئێستا پتر له‌ ١٣٠ ملیۆن مرۆڤی گیرده‌ كردووه‌ و زیاتر له‌ ٣ ملیۆن و پەنجاە هەزاركه‌سیشی كردووه‌ته‌ قوربانی، پتر له‌ هه‌موو كاتێك لاوازی و بێتوانایی نیزامی سه‌رمایه‌داریی له‌ وڵامدانه‌وه‌ به‌ كێشه‌ و گرفته‌ جیهانی و ناوخۆییه‌كانی ئاشكرا كرد‌. قه‌یرانی كۆرۆنا به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه‌ و زۆرترین زیانی گیانیی ئه‌م ویرووسه‌، به‌سه‌ر كرێكاران و توێژه‌ هه‌ژاره‌كانی كۆمه‌ڵگادا سه‌پاوه‌. به‌ده‌ر له‌ ته‌ڵه‌فاتی گیانی، زۆرترین زیانی مادی و بێكاری ئه‌م ویرووسه‌ وه‌به‌ر كرێكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان كه‌وتووه‌. له‌ ماوه‌ی ٩ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠، له‌ ده‌ورانی كۆرۆنادا به‌شێوه‌ی مامناوه‌ند ٣٣٢ ملیۆن پیشه‌ی ته‌واو وه‌خت له‌ ئاستی جیهاندا له‌ناوچوون. به‌ پێی ئاماری ڕێكخراوی جیهانیی كار، ١٤٣ ملیۆن پیشه‌ له‌و وڵاتانه‌ له‌ناوچوون كه‌ داهاتی مامناوەندی له‌خوارێیان هه‌یه‌.  هه‌روه‌ها ١٢٨ ملیۆن پیشه‌ له‌ وڵاتانی خاوه‌ن داهاتی مامناوه‌ندی له‌سه‌رێ و ٤٣ ملیۆن پیشه‌ش له‌ وڵاتانی ده‌وڵه‌ته‌مه‌ند له‌ناوچوون.

به‌ڵام له‌و جه‌مسه‌ره‌ی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگادا، له‌ ڕیزی ده‌وڵه‌مه‌ندان و ملیاردێره‌كاندا، كه‌ سه‌روه‌تی ٨ كه‌سیان به‌رابه‌ره‌ له‌گه‌ڵ سه‌روه‌تی ٣ ملیارد و ٥٠٠ هه‌زار مرۆڤ، ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌ جیهانییه‌كان گه‌لێك حه‌قیقه‌تی دیكه‌مان پێ نیشان ده‌ده‌ن. به‌ پێی ڕاپۆرتی بانكی “یوو بی ئێس” له‌ سویس، “سه‌روه‌تی ملیاردێره‌كانی جیهان له‌وپه‌ڕی گشتگیر بوونی كۆرۆنادا گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی بووه‌“. به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ “له‌ نێوان مانگه‌كانی ئاوریل تا ژووئیه‌ی ساڵی ٢٠٢٠، دارایی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ گه‌وره‌كانی جیهان پتر له‌ یه‌ك چواره‌م (واته‌ ٢٧ و نیو له‌سه‌د) چووه‌ته‌ سه‌رێ و گه‌یشتووه‌ته‌ ڕێكۆردی ١٠ تریلیۆن و ٢٠٠ ملیارد دۆلار“. هه‌روه‌ها ڕاپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ “میلیاردێره‌كان زیاتر له‌ هه‌مووان له‌ڕێگه‌ی زیندوو كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی سه‌هام، پاش ڕاگه‌یاندنی به‌سته‌ی یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ته‌كان قازانجیان كردووه‌ “.

ئه‌م ڕێكۆرده‌ له‌ حاڵێكدا تۆمار كراوه‌ كه‌ به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان له‌وپه‌ڕی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنادا، ملیۆنان كه‌س به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا و داخستنی ئیش و كاره‌كان و ده‌ركردنی به‌كۆمه‌ڵ، پیشه‌كانیان له‌ده‌ست داوه و به‌ وه‌رگرتنی یارمه‌تییه‌كی بێ بایه‌خی ده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ زۆرێك له‌ وڵاتانی دیكتاتۆرلێدراو، وه‌ها یارمه‌تی گه‌لێك یه‌كجار كه‌م و یان هه‌ر بوونیان نییه‌، ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.

ئاماری‌ ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوه‌نده‌ سه‌رمایه‌دارییه‌كان که‌ كه‌متر له‌ ١٠رۆژ بۆ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ڕۆژی جیهانیی كرێكار ماوە ، ڕاستییه‌كانی جیهانی ئه‌مڕۆ واته‌ كه‌ڵه‌كه‌ بوونی سه‌روه‌ت له‌ده‌ست كه‌مینه‌یه‌كی یه‌كجار بچووكی ١ له‌سه‌دی و داسه‌پانی هه‌ژاری به‌سه‌ر ٩٩ له‌سه‌د له‌ دانیشتووانی گۆی زه‌ویمان پێ نیشان ده‌ده‌ن. له‌ وه‌ها باروودۆخێكدا ڕۆژی جیهانیی كرێكاری ئه‌مساڵ، ڕۆژی كه‌یفه‌رخواستی ئه‌م چینه‌ جیهانییه‌ دژبه‌ گشت نیزامی چه‌وسێنه‌ر و دژه‌ مرۆیی سه‌رمایه‌دارییه‌. ئه‌گه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و له‌به‌رچاوگرتنی سڵامه‌ت و ته‌ندرووستیی كۆمه‌ڵگا، ڕێگه‌ به‌ حزووری ملیۆنیی كرێكاران له‌ پێنج قاڕه‌كه‌ی جیهان بۆ خۆپیشاندان نادات، به‌ڵام چینی كرێكار له‌ هه‌موو ده‌رفه‌ت و ئامرازێك بۆ موحاكمه‌ی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌ته‌كانیان، هێنانه‌گۆڕی خواست و داخوازیی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ته‌ندرووستی و ده‌رمانیی خۆی پێویستە كه‌ڵك وه‌ربگرێ. ئه‌مڕۆ له‌ هه‌موو كاتێك زیاتر گه‌نیویی سه‌رمایه‌داری، بۆنبه‌ست و به‌ره‌و نابوودی بردنی مرۆڤ و سرووشت له‌ لایه‌ن ئه‌م نیزامه‌وه‌ ده‌بیندرێ.  له‌ ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌یدا، چینی کرێکاری جیهان به‌ درووشمی نا بۆ به‌ربه‌رییه‌تی سه‌رمایه‌داری و بەڵێ بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگای ئازاد و به‌رابه‌ری سۆسیالیستی، عه‌زم و ئیرادەی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی بۆ له‌گۆڕنانی ئه‌م نیزامه‌ نیشان ده‌دات.

کوردستانیش وەک هەر کۆمەڵگایەکی دیکە لە جیهانی ئەمرۆدا ،کۆمەڵگایەکی سەرمایەداری و چینایەتییە. نئولیبرالیزمی جیهانی لەم گۆشەی گۆی زەویش قسەی یەکەم دەکات . کەڵکە بوونی سەرمایە لە دەست کەمایەتییکی کەم،  و هەژاری لە دەست زۆرینەی جەماوەر، سیمای ئەم کۆمەڵگام پێ نیشان دەدات.

لە رۆژی ئەوەڵی مانگی مەی ئەمسالیش ، گرینگی ئەم رۆژە لە هاوخەباتی ناوخۆیی ، ناوچەیی و جیهانی کرێکارانە بۆ دەربرینی ویست و داوخوازەکانیان. ئەمساڵ پێویستە کرێكارانی کوردستان وێرای دەربرینی هاوپەشتی و هاوخەباتی چینایەتی خۆیان لەگەڵ کرێکارانی جیهان، ویست و داخوازەکانی خۆیشیان بەرەورووی دەسەڵات و خاوەنکاران رابگەینن . خواست گەلی هەنووکەی وەک :

– دابینکردنی واکسینی دژە کرونای ستاندارد ، خۆرایی و بە پەلە بۆ هەموو دانیشتوان.

– کار یا بیمەی بێکاری بۆ هەموو کرێکارانی ژن و پیاو لە ١٨ سال تەمەنەوە.

– بێهداشت ، دەرمان و بیمەی سلامەت و کۆمەڵایەتی بۆ هەموو دانیشتوانی کۆمەڵگا.

– دانی مووچەی مانگانە گۆنجاو بە پێ ژمارەی بنەماڵە و هەڵاوسانی ئابووری.

– پەسندکردنی یاسای کار بە بەشداری نوێنەرانی راستەقینەی کرێکاران و کارپێکردنی لە ئاستی کۆمەڵگا.

– یەکسانی ژن و پیاو لە یاسا و بە کردوە. بەربەرەکانی لێبراوانە دژ بە کوشتنی ژنان یا دەژایەتی لە گەڵ رێگا خۆشکردن بۆ خۆکوشی ژنان.سزای توندی یاسای دژ بە پیاوانی ژن کوژ. قەدەغەکردنی فرەژنی لە کۆمەڵگا.

خەباتی لێبروانە دژ بە گەندڵی و گەندەڵکاران و سپاردنی تاوانباران بە مەحکەمە.

هوشیاری ، رێکخراو بوون ، بەرنامە و رێبەری دووربین و لێبراوی کرێکارانی پیشرەو و کۆمۆنیستەکان ، دەتوانێت زامەنی بە دەست هێنانی ویست و داوخوازی کرێکاران و زۆرینەی کۆمەڵگا بێت.

پیرۆز بێت ئەوەڵی مانگی مەی رۆژی جیهانی کرێکاران

نوشته بزوتنەوەی شورایی وکرێکاری اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

سكرتێری حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و ئەزموون وەرنەگرتن لە مێژوو؟
حەسەن رەحمانپەناە

ئەم رۆژانە دیدارێكی كاك خالید عەزیزی سكرتێری ئێستای “حیزبی دیمۆكراتی كوردستان” لە گەڵ تلویزیونی “كورد كانال ” ی حیزبەكەی كە بە رێكەوتی فوریە ٢٠١٩ و لە سەر چل سال تێپەربوون بە سەر دەسەڵاتی  كۆماری ئیسلامی ئەنجامی دابوو، جارێكی دیكە لە تۆرە كۆمەلایەتیەكاندا بلاوبۆەتەوە و دەنگۆیەكی زۆری لێ كەوتەوە. یەكێك لە پرسیارەكانی بەڕێوەبەری وتووێژەكە سەبارەت بە ” یەك گرتوو نەبوون و دەرس لەرابردوو وەرنەگرتنە “. ناوبراو لە وڵامی ئەو پرسیارەدا چەند بابەتی گرینگ دەهارووژێنێ كە پێویستیان بە هەڵوێستە لەسەر كردنە.

سكرتێری حیزبی دیمۆكراتی كوردستان سەرەتا دژایەتیی خۆی لەگەڵ هەر جۆرە “ئیزمێك” لەوانە ، لیبرالیزم ،كمونیزم ، سوسیالیزم دەردەبڕێ و دەڵێت حیزبەكەی ئەو تەنیا “حیزبێكی میللیە“. ئایا بەراستی سكرتیری حیزبی دیمۆكرات ئاگای لەم خاڵەی پروگرامی حیزبەكەی هەیە كە لە مادەی حەفدەهۆم پەسەندكراوی كۆنگرەی ١٦ی ئەو حیزبە دا هاتۆە و خۆی بە پەیرەوی “سوسیالیسمی دیموكراتیك” و بایەخەكانی ئەو رێبازە دەزانێت، یا باوری پێ نییە و لایەنی ئایینی كۆمەڵگای كوردستانی بە لاوە گرنگترە؟ باسەكەی ئێمە رەخنە لە سەر “سوسیالیسمی دمۆكراتیكی ” حیزبی دمۆكرات  نییە كە كاتی خۆی قسەمان لە سەر كردوە و ئەم سیستمە دەسەڵاتداریەتییە لە ئاستی جیهانی بۆ هەمووان روونە كە لە كام بەرەدا راوەستاوە، بەڵكوو قسە لە سەر ئەو جۆرە سیاستكردن و ئاوەژوو نیشان دانی راستیەكانە لە لایەن سكرتێری ئەم حیزبەوە. حیزبەكەی كاك خالید هەم “سوسیالیستی دیمۆكراتیكە ، هەم حزبێكی لیبرالە ، هەم ناسیونالیستە ، هەم بەشداری كونگرەی ئەنترناسیونال سۆسیالیستە“. ئەگەر حیزبی دیكە یەك “ئیزمی ” هەیە حیزبەكەی كاك خالید سێ یا چوار “ئیزم” یشی لەگەڵە ، بەڵام بۆ دەیشارێتەوە با خۆی وڵامی زیاتر بە ریزەكانیان و خەڵكی كوردستان بداتەوە. بەلام لە راستی دا كاك خالید دژ بە هەموو “ئیزم” یەك نییە ، بەڵكوو دژ بە “سوسیالیسم و كۆمۆنیسم” ە .ئەو بیرۆكەیە ئەگەر لە چوارچیوەی بیرو و بۆچون بترازێ و بە كردەوە دەربێت، هەر ئەوەی لێ دەكەوێتەوە كە لە ئەزمونی تاڵی شەری ناوخۆ دا لێی كەوتەوە. هیوادارم كاك خالید وەك سكرتێری تازەی حیزبی دیمۆكرات دەرس لەو ئەزموونە وەربگرێت..

خالید عەزیزی لە درێژەی قسەكانی دا دەلێت ” بە بڕوای من خوێندنەوەیك لە چل ساڵی رابردوودا بڕێك زەر و زیانی لە خۆێندنەوە و تەعریف بە كۆماری ئیسلامی و چۆنیەتی تەعاملی لایەنەكان كرد ، ئەدەبیاتی چەپی توندرەوی سوسیالیست و كۆمۆنیستی توندەرەو بوو كە هاتە كوردستان ،ئەو ئەدبیاتە كە هاتە كوردستان لە شكلی توندڕەوی خۆیدا بوو ، بڕێكیش موسەلەح بوو،……..” كاك خالید وەك سكرتیری حیزبێك لە كوردستان قسەی سیرو سەمەر و لێدوانی  دڵسۆزانەی روو بە كۆماری ئیسلامی زۆری كردوە ، بەڵام ئەم قسانەی ئەم جارەی لە جارانی پێشووی خەستترە، ئەویش لەوانەیە بۆ هەلومەرجی ئێستا و بە بۆنبەست گەیشتنی بە ناو “وتووێژیان” لە گەڵ كۆماری ئیسلامی و داگیرسانی گلۆپی سەوز بۆ گروپە ئیسلامەكان لە كوردستان بە تایبەت لاینگرانی ئەحمەدی موفتی زادە بگەرێتەوە .سكرتیری حیزبی دیمۆكرات لای وایە بە تاوانباركردنی “كۆمۆنیستەكانی كوردستان” واتە كۆمەڵە  لە “خۆێندنەوە و تەعریف لە كۆماری ئیسلامی” و بە بەكار بردنی رەستەی “كۆمۆنیستی توندرەو“  دەرگای ڕەحمەتی كۆماری ئیسلامی بەرەوڕووی دەكرێتەوە و دەروازەی دیالۆگی بۆ دەخرێتە سەرپشت ، بەڵام ئەزموونی كۆماری ئیسلامی لە سەرەتای هاتنە سەركاریەوە تا ئێستا پێچەوانی هەڵویستی سیاسی و رابردووی سكرتیری “حدك ” مان لە پاكانە بۆ كۆماری فاشیستی ئیسلامی زاڵ بە سەر ئێران پێ نیشان دەدات.

یەكەم پرسیار لە خالیدی عەزیزی ئەوەیە ، ئەگەر “ئەدەبیاتی كۆمۆنیستەكان لە كوردستان توند بوو” ، خۆ زمانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستان زۆر نەرم و نیان و تەنانەت لە زاری سكرتێری ئەو كاتی حیزبی دیمۆكرات لە كۆبوونەوەی جەماوەریی ناوەڕاست مانگی پاییزی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لە شاری مەهاباد كە وتی‌ “لەبیك بە ئیمام خۆمینی رەهبەری كەبیری شورشی ئیسلامی دەڵێین” ، زۆر خۆماڵیانە و دڵسۆزانە بوو، ئەی وڵامی كۆماری ئیسلامی بە خەڵكی كوردستان و ئێوە بۆ وا توند و تەنیا زمانی كوشتن و تیرور بوو؟ ئەگەر ئەدەبیاتی كۆمۆنیستەكانی كوردستان توند بوو، ئەی هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنی كۆماری ئیسلامی تا ئێستا ، ئێعدامی بە كۆمەڵ ، كوشتاری كرێكارانی مافخوازی بەندەر ئەنزلی ، خۆزستان ، خەڵكی تركمن سەحرا كە داوای مافە ڕەواكانی خۆیان پاش راپەرینی سالی ١٣٥٧ دەكرد ،  لە سەرچی بوو؟ یەكەم پەلاماری كۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵكی خەباتكاری شاری سنە كە بە “نەورۆزی خوێناوی” ناسراوە، لە لایەن چ كەسانێكەوە بڕیاری لەسەر درا؟ زانكۆكان بۆ داخران ، قڵەمەكان بۆ شكان ، رووناكبیران بۆ بە داری سێدارە دا كران ؟ بۆ ئەسیدكرا بە سەر ژنان ، بۆ لە ژێر چارشێوی رەش دا شاردرانەوە؟ بۆ بەندیخانەكان لە زیندانیانی سیاسی ژن و پیاو پڕ كران و بە هەزارانیان لێ ئێعدام كرا؟ بڕیاری جیهاد لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨ لەدژی خەڵكی مافخوازی كوردستان لە لایەن چ كەسێكەوە سادر كرا؟ كێ بوون ئەوانەی “هەیئەتی نوێنەرایەتی خەڵكی كورد“یان لە وتووێژ بۆ چارەسەری سیاسی كێشەی كوردستان تێكدا؟ لە كاتێك دا كە كوردستان تەنانەت زیندانیەكی سیاسیشی تێدا نەبوو، بەدوور لە مادەی هۆشبەر و كەمترین ئاستی تاوانی تێدا بوو، كێ لە بەهاری ١٣٥٩دا فەرمانی جیهادی دووبارەی بۆسەر ئەم دوورگەی ئارامشە كە لە هەموو ئێراندا بەناوبانگ بوو، دەركرد؟ ئایا ئەم هەمووە تاوانانە بە “ئەدەبیاتی توندی كۆمۆنیستەكانی كوردستان” پاساو دەكرێت كە بە دەستی تاوانباری ڕابەر و باقیی سیاسەت داڕێژەرانی كۆماری ئیسلامی ئەنجامدرا ؟!كی بوون ئەوانەی كە رەخنەی زارەكی جێگری خۆمینی ، واتە مونتەزەریشیان بۆ قەبووڵ نەكرا و زیندانی ماڵەوەیان كرد؟ كێ ئیزنی چالاكی تەنانەت بە ئیسڵاحخوازانی حكومتی نەدا كە كاك خالید و حیزبەكانی هاوشێوەی ئەو كۆشكی هیواكانیان لە سەر سیاستەكانی ئەوان هەڵچنیبوون؟ كێ خاتەمی سەرۆك كۆمار ، موسوی سەرۆك وەزیر و كروبی سەرۆك پارلمانی  زیاتر لە ١٠ ساڵە لە ماڵی خۆی زیندان كردەوە ؟ كێن رۆژانە كۆڵبرانی بی نانی كوردستان قەتلی عام دەكەن ؟ ئایا ئەو قسانە سكرتێری حیزبی دێمۆكرات بە مانای پاكانە بۆ هەموو ئەو تاوانانە و بە ناڕەوا تاوانبار كردنی كۆمۆنیستەكان لە كوردستان نییە كە‌ وەك لایەنی خەباتكار و شۆرشگێڕی بێ ڕاڕایی لە بەرامبەر كۆماری ئیسلامی دا لە دەست ئەندازە سیاسیە گرینگەكانی ٤٠ ساڵی ڕابردوو، شۆڕشی كوردستانی بەرپرسانە ڕێبەری و هیدایەت كردووە؟ بە دڵنیاییەوە چەواشە كردنی ئەو مێژووە هیچ یارمەتیەك بە كاك خالید ناكات و بەڵكوو زۆر بە خراپ و نێگاتیڤ هەر وەك زۆر كاتی دیكە لە لێدوانەكانی لەسەر ژیان و داهاتووی سیاسی دەشكێتەوە.

خاڵێكی سەیری دیكە لەم بەشە لەقسەكانی سكرتێری حیزبی دێمۆكرات ئەوەیە كەدەڵێ: “ئەدەبیاتی چەپی توندڕەوی سۆسیالیست و كۆمۆنیست بوو كە هاتە كوردستان“. كاك خالید یان ئاگای لە مێژوو نییە یان لێرەشدا وا بڕیاری داوە كە مێژوو چەواشە بكات، ئەگینا هەموو ئەو بیر وباوەڕانەی كە ئەو باسی دەكات  و دڵی پێی خۆشە و دیارە كیسەی بۆ هەڵدوریوە، لە وانە بیروباوەری ئایینی لە دوورگەی عەرەبستانەوە و بە زۆری شمشیر هاتە كوردستان،ئێران و ناوچەكە ، هەتا ناسیۆنالیزمەكەی ئەو و لیبڕالیزمەكەی كە خۆی پێوە هەڵدەكێشێ و هەروەها سۆسیالیزمە دیمۆكراتیكەكەی كە لە بەرنامەیاندا گونجاوە، هەمووی لە وڵاتانی ئۆرووپاییەوە هاتوون. سۆسیالیزم و كۆمۆنیزمیش وەك بیروباوەڕ داڕێژراو و تێئۆریزە كراوی مروڤی كرێكار و ستەملێكراو، چەپ و پێشكەوتنخواز و خەباتی چینایەتییە كە هەڵقوڵاوی ناخی كۆمەڵگای  سەرمایەداری لەوانە كوردستان و ئێرانە و بە پێچەوانەی بۆچوونی سكرتیری حدك سادر ‌كراو نییە ‌ و مێژویشی زۆر كۆنتر لە كۆمەڵە و هاتنە سەركاری كۆماری تاوانباری ئیسلامییە. هەر ئەو لێكدانەوە هەڵانە و نەبینینی راستیەكانی خەباتی ناوخۆی كۆمەڵگای كوردستان بوون كە ئیجازەی نەدا حیزبەكەی كاك خالید حەقیقەتەكانی كۆمەڵگای كوردستان وەك خۆی ببینێت و لەگەڵی تەعامول بكات ‌ و كارەساتی دڵتەزێنی شەری حیزبی دیمۆكرات دژ بە كۆمەڵە و لایەنەكانی دیكەی تێدا روویدا. بۆ ئەمڕۆش ئەگەر ئەو بۆچوونە هەڵەیە زاڵ بێت دووبارە مێژوو دووپات دەبێتەوە و كارەساتی نەخوازراو بەسەر ئەو كۆمەڵگایەدا دەسەپێت كە هیوادارین بە وشیاری و یەكگرتوویی خەڵكی كوردستان، بەر بەو جۆرە كردەوانە بگیرێت.

خالێكی دیكەی گرینگی باسی كاك خالید قسە كردن لە سەر دوو كەسایەتی ئایینی جیاواز لە كوردستانە كە لە دوو جەمسەرگیری جیاواز راوەستان و دوو ئەزموونی جیاوازیشیان بۆ خۆیان و بۆ كۆمەڵگا تۆمار كرد  .ئەو دوو كەسە “مامۆستا شێخ عزالدین حۆسینی و ئەحمەدی موفتی زادە” ن كە سكرتێری حیزبی دیمۆكرات لە تای تەرازویەك دایان دەنێت كە هەرگیز شایستەی وەك یەك هەڵسەنگاندن نین. ناوبراو دەڵێت “كاك ئەحمەدی موفتی زادە بەڕەحمەت بێت لە سنە بوو، مەلا شێخ عزالدین ئەویش هەر بە ڕەحمەت بێت لە مەهاباد بوو، بە بڕوای من ئەدەبیاتی چەپ و كۆمۆنیستی غەدری لە هەر دووك ئەو كەسانە كرد، یەكەم لە شاری سنە بۆچوونی كۆمۆنیستی شەرایەتێكی بۆ كاك ئەحمەد درووست كرد كە ئەویش حەقی خۆی بوو بە شێوەی خۆی كوردایەتی بكات، بەڵام كەوتە خانەیەكی دیكە” .

ئەوقسانەی خالیدی عەزیزی بەتەواوی لەڕاستییەوەدوورن. ئەحمەدی موفتی زادە پێش هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامیش كەسایەتیەكی ئایینی بوو كە بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتی ئایینی لە نەوعی “ئەخوانیەكان” هەوڵی دەدا كە سەرچاوی توندرەوی و بونیادگەرایی ئاینیین. سۆخەنڕانیەكانی لە كۆڕ و كۆمەڵ گەلێك كە بۆی دەڕەخسا، هەڵوێستی لە شەڕی داسەپاوی كۆماری ئیسلامی بەسەر خەڵكی شاری سنە كە لایەنگری  دەسەڵات بوو، درووست كردنی مەكتەبی قورئان لە شارەكانی كوردستان كە چەكدارەكانی بوون بە چاوساخی هێزەكانی سپای پاسداران لە داگیركردنی كوردستان و دەستنیشان كردنی تێكۆشەرانی سیاسی بۆ دوژمن،  هەتا دژایەتیی بەردەوام و بێ دەریغی دژ بە شۆڕشی كوردستان و پشتیوانی لە خومەینی و دەسەڵاتە فاشیستیە تازە كەی، هیچ كامیان تاوانی كۆمۆنیستەكان نەبوون،  بەڵكوو نەخشە ، رێباز ، ئایدئولۆژیا و پلانی ئاگاهانە بۆ داڕێژراوی ئەحمەدی مۆفتی زادە و هاوبیرەكانی بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتێكی ئیسلامی بوو. ئەحمەدی مۆفتی زادە لە ڕاستیدا بوو بە یەكێك لەو كەسانە كە لە مانگەكانی سەرەتای هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی لە كوردستان خزمەتی گەورەی بەو دەسەڵاتە دژی خەڵكییە كرد و هەروەها بە دەستی خۆیشی بۆ بە  قوربانیی خۆشباوەری و تەوەهۆماتی خۆی بە كۆماری ئیسلامی. گۆمان نییە كە موفتی زادە و ڕەوتەكەی وەك نەیاری بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە كوردستان و  كۆمۆنیستەكان  لە  كوردستان، ئەگەر زاڵ بووایەتن هەر ئەو سەردەم خەلافەتی ئیسلامییان لە نەوعی سونەیەكەی، لە كوردستان دادەمەزراند..

ئەوەیكە ئەمڕۆ خالیدی عەزیزی بۆ چی پاكانە بۆ مۆفتی زادە و ڕەوتەكەی دەكات، لە نەزانینی ئەم مێژووە سەرچاوە ناگرێت، بەڵكوو لە خۆ خۆشكردنی ناوبراو لە راكێشانی لایەنگران و پەیڕەوانی بیری موفتی زادە ، بەتایبەت لە مەڵبەندی جنووبی كوردستان سەرچاوە دەگریت كە حیزبی دێمۆكرات جێگە و پێگەیەكی ئەوتۆی لەو ناوچەیە نییە.

سەبارەت بە بەڕێز مامۆستا شیخ عزالدین حۆسینی كەسایەتی خۆشناو و تێكۆشەری كوردستان و بەرپرسی “هەیئەتی نوێنەرایەتی گەلی كورد ” بۆ وتووێژ لە گەڵ كۆماری ئیسلامی كە تا دوا ساتەكانی ژیانی كۆڵی نەدا و سەری بۆ كۆماری ئیسلامی دانەنەواند و لە تاراوگە گیانی بەختكرد، زۆر جار لە قسە و وتووێژ و دیداردا ڕایگەیاندووە كە خۆی “لە بەرەی چەپ و ئازادیخوازی كوردستاندا دەبینێتەوە و شانازیی پێوە دەكرد“. بەڵام خالیدی عەزیزی بە زمانێكی نەشیاو و بێ رێزی ئەم كەسایەتیە تێكۆشەرە ئاوا باس دەكات: “ئەوی دیكە مەلا شێخ عزالدین بوو، مەلا شێخ عزالدین پیاوێكی ئایینی و قابیلی ئیحترام بوو، مەلایەكی خۆشەویست بوو لە ناو خەڵكدا بەڵام دیسان ئەدەبیاتی چەپ و كۆمۆنیستی غەدری لە ئەویش كرد، چون مەلا شێخ عزالدین بوو بە مودافعی سۆسیالیست و كۆمۆنیست، ئەوە بۆ مەلا شێخ عزالدین نەدەبوو، مەلا شێخ عزالدین دەبا لەگەڵ مەلاكانی كوردستان كەوتبا و تەفاهۆمی هەبوایە و مۆدیریەتی كردبایەن كە ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەگەر ئایین بیهەوێ دەورێكی هەبێت و خزمەت بە ناسیۆنالیزمی كورد و كوردایەتی بكات بەجۆرێك ئیدارە بكرێت“.  زمانی سووك ئامێزی خالیدی عەزیزی دەرحەق بە كەسایەتیی ناسراو و خۆشناوی كوردستان مامۆستا شێخ عزالدین كە بە “مەلا” باسی لێدەكات با دابنێین بۆ خۆی و قەزاوەتی بینەر و خوێنەر. بەڵام ئەوەیكە تووڕەیی كاك خالید لە مامۆستا نیشان دەدات بەشی ئاخری قسەكانیەتی. ناوبراو تووڕەیە كە مامۆستا، “مەلاكانی كوردستانی كۆنەكردەوە و خزمەتی بە ناسیۆنالیزمی كورد” یان بە زمانی شاراوەی كاك خالید، بە حیزبەكەی ئەو نەكرد، بۆیە ئاوا دەكەوێتە بەر ڕەخنە و تیر و توانجی سكرتێری حدك و لە ڕابردووشدا ئەوان ئەم چەشنە ڕەخنانەیان لە مامۆستا گرتووە. بەڵام حەقیقەتی ژیانی مامۆستا شێخ عزالدین ئەوە بوو كە ئەگەر لە فەلسەفەیەكی ئایینیش پەیڕەوی دەكرد و بە قەولی خۆی “ئەوە پەیوەندیی بە خۆی و خوای خۆیەوە بوو“، لە كردەوەدا مامۆستا لایەنگری جیاوازیی دین لە دەوڵەت، یەكسانی ژن و پیاو، مافی دیاری كردنی چارەنووس بۆ گەلانی ئێران و خەڵكی كورد، ئازادیی بیر و باوەڕ و ڕادەربڕین، دژایەتی لەگەڵ پاوانخوازیی و سەرەڕۆیی و زۆر داخوازی دیمۆكراتیكی دیكە بوو و هەروەها تا ئەو كاتەش كە لە ژیان دا ما، دژبە كۆماری سەركوتگەری ئیسلامی بوو. ئەم تایبەتمەندیانە وای كردبوو كە مامۆستا بە ئینتخابی ئاگاهانەی خۆی لە بەرەی چەپ و ئازادیخوازی كۆمەڵگای كوردستاندا بێت و خزمەتی پێ بكات، هەر وەكوو ئەحمەدی مۆفتی زادەش بە بژاردەی خۆی لە بەرەی كۆنەپەرستی و دژی ئازادیی كوردستان دا ڕاوەستا و سەری نایەوە. تووڕەیی خالیدی عەزیزی لە مامۆستا شێخ عزالدین لەو تایبەتمەندیانەیە كە باسی لێكرا و هەر ئەو تایبەتمەندیانەش مامۆستای كردبە كەسایەتیەكی خۆشناو و بەرپرس و هەروەها ڕەئیسی “هەیئەتی نوێنەرایەتیی خەڵكی كورد” بۆ دانیشتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی. كاك خالید ئەم مێژووە باش دەزانێ، هەر وەكوو مێژووی ئەحمەدی مۆفتی زادەش باش دەزانێ و ئاگاهانەش هەردووكیان دەخاتە تای تەرازوویەك تا هاوسەنگیان نیشان دات و لە قورسایی مامۆستا كەم كاتەوە، بەڵام بەو كارە نەك قورسایی بۆ خۆی و هەڵسەنگاندنەكانی بەدەست ناهێنێ، بەڵكوو لەبەرچاوی بیسەر و خوێنەر، خۆی پێ دەشكێنێت.

ئەزقەزا یەكێك لە تایبەتمەندیەكانی كۆمۆنیستەكان لە كوردستان كە لە رێكخراوی كۆمەڵە دا چالاكیان دەكرد و دەیكەن  و كۆمۆنیزمی لە كوردستاندا كرد بە ڕەوتێكی كۆمەڵایەتی و جێگای باوەڕ، ئەوە بوو كە توانیی چۆن لەگەڵ حەدەس و ڕووداوەكانی ئەو كۆمەڵگایە لەوانە ناسیۆنالیزم و ئایین هەڵسووكەوت بكات و چۆن توانیی كەسی دڵسۆزی وەك مامۆستا شێخ عزالدین و زۆر ئینسانی تێكۆشەر و ئازادیخوازی دیكەش كە كۆمۆنیست نەبوون لە دەوری كۆمۆنیستەكان كۆ بكاتەوە و خزمەتی پێ بە كۆمەڵگای كوردستان بكات.

لە كۆتایی دا پێویستە بڵێین كە ئەگەر ناسیۆنالیزم و مەزهەب لە زۆر بواراندا لە یەكتر تەغزیە و كۆمەكیان وەرگرتووه،‌ لە كوردستانی ئێران و پاش هاتنە سەركاری كۆماری ئیسلامی، لایەنی مەزهەبی بە سەرۆكایەتیی ئەحمەدی موفتی زادە لە خزمەت كۆماری ئیسلامی دا ڕاوەستا و كەسایەتیی خۆشناوی سكۆلار و ئازادیخوازی وەك  مامۆستا شێخ عزالیدینش لە بەرەی چەپ  و پێشكەوتنخواز دا مایەوە و لایەنی ناسیۆنالیستی كوردستانیش كە كاك خالید و حیزبەكەی كە خۆیان بە ڕێبەری دەزانن، سەریان بێ كڵاو مایەوە. ئەم ئەزموونە دەتوانێت بۆ ئێستا و دواڕۆژی كوردستانیش ڕێ نیشاندەر بێت. دەور و نەخشی كۆمۆنیستەكان لە بەڕێوەبردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان و لە‌ پەڕاوێز خستنی ڕەوتی ئایینی كە ئەزموون و دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی شیعە  و “داعشی سونە ” نیشانی داوە كە لە هەر كوێ دەسەڵات داربن چ بەڵایەك بە سەر كۆمەڵگا دێنن و ئەزموونی سكولاریسمی كوردستان پێچەوانەكەی دەردەخات، چەندە دڵ خۆشكەرە. ڕێبەری كردنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان لە لایەن كۆمۆنیستەكانەوە دەتوانێت خزمەتێكی حاشاهەڵنەگر لە بەسەرئەنجام گەیاندن و بەدی هاتنی داخوازیە ڕەواكانی خەڵكی كوردستان لە پەیوەند لەگەڵ بزووتنەوەیەكی ئازادیخواز و پێشكەوتنخوازی سەرتاسەری لە ئێران و ناوچەكە بێت كە بە جێی ئایین و بونیادگەرایی، ئینسانیەت و بەرابەریخوازی  ئامانجی بێت .

٢٢/٢/١٣٩

نوشته سكرتێری حیزبی دیمۆكراتی كوردستان و ئەزموون وەرنەگرتن لە مێژوو؟ اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.