حسن رحمان پناه – کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران

١١سێپتەمبەر ئەو ڕۆژی سیمای جیهانی گۆڕی !
ن : حەسەن ڕەحمان پەناە

سەر لە بەیانی ڕۆژی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١، چوار گروپی سەر بە ڕێکخراوی توندئاژۆی ئیسلامی لە ڕێکخراوی چەکداری “القاعدە” کە لە لایەن “ئوسامە بن لادێن” سەرمایەداری بە ناوبانگی سعودی سەرۆکایەتی دەکرا و لە ئەفغانستان خۆی شاردبووە و لە 19 کەس پێکهاتبوون (پانزدە سعوودی ، دوو ئێمارەتی، یەک لوبنانی و یەک میسڕی)، دەستیان بە سەر چوار فڕۆکەی نەفەرهەڵگر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرت و هێرشێکی خۆکوژیان بە کەڵک وەرگرتن لە خەڵکی مەدەنی ، بارمتەگیراو لە نێو فرۆکەکان و لە ئاسمانەوە کەردە سەر چەند ناوەندی گرینگ لەو وڵاتە . دوو لەو فڕۆکانە هەردوو باڵەخانەی ناوەندی بازرگانیی جیهانییان لە شاری “نیویۆرک” کە بە سیمبولی بازرگانی بازاری ئازاد لە جیهان پێناسە دەکران کردە ئامانج. فڕۆکەی سێیەمیش بینای پنتاگۆن(وەزارەتی بەرگری ئەمریکا)ی لە دەرەوەی “واشنگتۆن دی سی ” کردە ئامانج. فڕۆکەی چوارەم کە بەرەو ویلایەتی ” پەنسڵڤانیا” بەڕێوە بوو ، پێش گەیشتن بە ئامانجەکەی لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمریکاوە خرایە خوارەوە و هەموو سەرنشینەکانی گیانیان لەدەستدا.

دەوترێت لەو تاوان و کارەساتەدا دژی مرۆڤیەدا، زیاتر لە ٣٠٠٠هەزار کەس خەڵکی ئاسایی لە نێو فڕوکەکان و لە تاوەرەکان، گیان لە دەست دا . بە پێی هەواڵی ئاژانسی “ڕۆیتێرز” لە ساڵی ٢٠١٩، زیاتر لە ١٩هەزار کەسیش بریندار بوون کە لە شارۆمەندی ٩٠ وڵاتی جیهان پێک هاتبوون و سەرجەمیان بوون بە قوربانی دەستی گروپەتە تاوانبارە توندئاژۆ ئیسلامیەکان. ڕووداوی ١١ سێپتەمبری ٢٠٠١ بە گەورەتری ڕووداو و کارەساتی تیرۆریستی مێژووی ئەمریکا دێتە ئەژمار.

٢٤ سال پاش ئەم ڕووداوە هێشتا زۆر کەڵێن و قوژبنی ئەم کارەساتە بۆ لێکۆڵەوەران و شارەزایانی سیاسی و باری ئەمنی ناڕۆشن و لێڵە و دەزگا ئەمنیەکان و بەرپرسانی ئەسڵی ئەمریکاش هەموو ڕاستی و هەقیقەتەکان لە پێش چاوی بیرورای خەڵکی ئەو وڵاتە و جیهان ئاشکرا ناکەن. زۆر یەک لە لێکۆڵەوەران لە هەوڵدان ڕاستیەکان ئاشکرا کەن ، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون و هەقیقەتیان پێ ناوترێت.

ئاکام و لێکۆڵینەوەکان هەرچی بێت ، ئەم ڕووداوە پیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ئەمریکا و جیهانی بردە ئاستێکی دیکە .پاش ڕووداوەکە ، سەرۆککۆماری ئەو کاتی ئەمریکا “جۆرج دەبلیۆ بوش” هەڕەشی توندی کرد و بێجگە لە ئەفغانستان کە ئەو کات “القاعدە ” و ” طالبان”ی لێ جێگیر بوون ، چەند وڵاتی دیکەی ، لەوانە “عێراق ، ئێران و لیبی” وەک “مێحورەی شەر” ڕاگەیاند و دواتر ئاکامی ئەو ئاماژە پێکردنمان بینی. پاش ڕووداوی ١١ سپتامبر ئەمریکا شەری لە دژی “تیرۆریزم” ڕاگەیاند و شەڕ و توندوتیژیەکان گێیشتنە بەرزترین ئاستی خۆی.

لەدوای ڕووداوی ١١ سێپتەمبەر ئەمرێکا خوازیاری تسلیمکردنی “ئوسامەبن لادن”سەرۆکی “القاعدە” و داخستنی پێگە و شوێنی چالاکی عسکەری ئەم گرووپە توندئاژۆ ئیسلامیە لە دەسەڵاتدارانی “تاڵیبان” بوو. بەڵام “تاڵیبان ” ئەو داواکاریی ڕد کردەوە. نە “بن لادن”ی تەسلیمکرد و نە ناوەندە نیزامیەکانی سەر بەو تاقمەیشی داخست.

ڕۆژی ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٠١ ئەمریکا و بریتانیا بە بێ گەرانەوە بۆ بریاری “شورای ئەمنیەت و نەتەوە یەکگرتووەکان” پەلاماری نیزامی سەر مۆڵکە و ناوەندە چەکداریەکانی “القاعدە ” و “تاڵیبان” لە ئەفغانستان دەستپێکرد. لە لایەکی دیکەیشەوە هێزەکانی “موجاهدی” دژ بە “تالیبان” و “القاعیدە” بە هاوکاری ئەمریکا لە باکوری ئەو وڵاتە دەستیان بە پێشرەوی کرد و پاش دەست بە سەرا گرتنی “مەزارشەریف” لە ٩ی نوامبری ئەو ساڵە، بەرەو “کابۆل” پێتەختی ئەفغانستان پێشرەوییان کرد و لە ڕۆژی ١٣ نوامبر ئەو شارەشیان گرت و هێزەکانی “تالیبان” و “القاعدە” بەرەو سنوورەکانی پاکستان و خاکی ئەو وڵاتە هەڵهاتن. ساڵی ٢٠٠٢یش شەری قورس لە کێوەکانی “تۆرابۆرا” کە چەکدارانی “القاعدە” کردبوویان بە مۆڵگەی خۆیان ڕوویدا و لەویش تێکشان و ئەو ناوچەشیان پێ چۆڵکرا.

سەرئەنجام بەرپرسی یەکەمی گروپی تاوانبار و قاتڵی “القاعدە” و بریاردەری سەرەکی ڕووداوی ١١ سێپتەمبەری ٢٠٠١ و زۆر تاوانی دیکە “ئوسامە بن لادن” ڕۆژی ١ی مانگی مەی ٢٠١١ ، دەساڵ پاش کارەساتی ١١ سێپتەمبەر ٢٠٠١ بە بریاری سەروک کۆماری ئەو کاتی ئەمریکا ” ئوباما ” لە ناوچەی “جەرۆنیمۆ” لە وڵاتی پاکستان لە حەشارگەیەکی تایبەتی کە خۆی تێدا شاردبوەوە کوژرا. هێزەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە تەرمی “بن لادن” خراوەتە زەریا و ئاسەواری نەماوە . بە کوژرانی “بن لادن” فایلی یەکێک لە گەورە تاوانبارانی سەدەی ٢٠ و دەستپێکی سەدی ٢١ بۆ هەمیشە بەسرا و کۆتایی پێهات.

بەڵام ، فایلی تیرۆر، ڕەشەکوژی، جینایەتی دەوڵەتی ، بوونی بونیادگرایی ئاینی ، چ ئیسلامی و چ یهوودی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، نە تەنیا کۆتایی نەهات، بەڵکوو پاش ڕووخانی دەوڵەتی فاشیستی بەعس لە ساڵی ٢٠٠٣ لە لایەن ئەرتەشی ئەمریکا و هاوپیمانانی و بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات لەو وڵاتە و پاشان دەستپێکی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە و هێزبوونی ڕەوتی بونیادگرایی ئیسلامی شیعە و سونە ، بە دەست تێوەردانی ڕاستەوخۆی ئێران و گروپە نیابەتیەکانی، تورکییە و دەوڵەتانی سوننە وەک سعودییە ، قەتەر و …. لە دژی ئێران ، و دواتر دروستبوونی دەوڵەتی ئیسلامی “عێراق و شام “(داعش) لە سەر دەستی تورکییە و پشتیوانی دەوڵەتانی سوننە و تاوانە دڕەندەکانیان لە عێراق و سورییە و بە تایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان، هەلومەرجی ناوچەکەی ڕۆژبەڕۆژ بەرەو قەیران و لێکترازان چوو. سەرئەنجام پەلاماری ٧ی ئوکتوبر لە لایەن گروپی بونیادگرا و تاوانباری “حماس” بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە ئیسرائیل و قەتلی عامیان و پاشان پەلاماری دڕەندانەی دەوڵەتی ڕەگەزپەرەستی ئیسرائیل بۆ سەر خەڵکی مەدەنی لە باریکەی “غەزە” لە فەلەستین ( مەبەست هەڵوێستە کردن لە شەری ئیسرائیل و حماس نییە کە هەر دوولام پێ تاوانبارە) ، بەشێک لەو تاوانە دژی مرۆڤی و قیزەونانن کە جیا لە گروپە توندروە ئایینیەکان، دەستی دەوڵەتانی زلهێزی جیهانی وەک ئەمریکا و بریتانیا و دەوڵەتانی قاتڵ و مروڤ کوژی وەک ئێران ، تورکییە ، سعودییە و ئیسرائیلی تێدایە و بە خۆینی خەڵکی ئەم ناوچە سوورە.

١١ سێپتەمبەر سیمای جیهانی گۆری ، بەڵام گۆرینێکی پڕ لە کارەسات و تاوان دژی بە مرۆڤایەتی و ژینگە و گەرانەوە بۆ ڕابردووی ڕەش. ڕووداوەکانی چەند دەیی کۆتایی سەدەی ٢٠ بە تایبەت پاش ڕووخانی دیواری “برلین” و هەرس هێنانی سەرمایەداری دەوڵەتی بە ناوی “سوسیالیزمی مەوجود” یان “بلوکی شەرق” و سەرمەستی “کۆتایی مێژوو” و جیهانی “یەک جەمسەری” کە ساویلەکانە جاڕی بۆ لێدەدرا و هەر وەها ٢٥ساڵی ڕابردووی سەدەی ٢١، چ کارسات گەلێکی مرۆڤی و ژینگەیی لە کەوتووەتە و جیهان بەرەو چ ئاقار و تونێلێکی تاریک لە لایەن سەرمایەداری نئولیبراڵ بە سەرۆکایەتی کەسانی وەک “ترامپ” ، “پۆتین” ، ئەرۆغان ، خامنەای ، ناتانیاهؤ ، بردەوە و دەبرێت و چ داهاتوویەکی لێڵیان لە پێش پای کۆمەڵگا داناوە.

بەڵام، لە دەڵی ئەو تاریکستانە ،هێشتا هیوا و ئومێد بۆ مرۆڤی داهێنەر و ئالوگۆر پێکهێنەر، تسلیمی قەزاوقەدەر و چارەنووسی نادیارنەبوون، هەیە. هۆشیاری، هەوڵ بۆ خۆ ڕیکخستن و هەوڵی فکری و کرداری بۆ ئالوگۆری سیاسی ، کۆمەڵایەتی و خۆ ڕزگار کردن لە دەسەڵاتی تاکڕەو ، سەرەڕۆ، ئەو ڕێگاو ڕێبازەیە کە بەرەی ئازادیخواز، چەپ و سکۆلار ، پێویستە ڕەچاوی کات و بە سەر مەقسەدی هیواکانمان بگەیەنێ .

١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٥

نوشته ١١سێپتەمبەر ئەو ڕۆژی سیمای جیهانی گۆڕی ! اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.

“منم سەدیق کەمانگەر” ، دەنگی دلێری شۆڕش و چەوساوەکان دژ بە زاڵم و سەرکوتگەر
حەسەن ڕەحمان پەناە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی خەرمانان، ساڵڕۆژی گیانبەختکردنی هاوڕێ سەدیق کەمانگەر یەکێک لە ڕابەرە دیارەکانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە ئێرانە. كاتژمێر ٢ی به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی ١٣ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٨هەتاوی، هاوڕێ سه‌دیق كه‌مانگه‌ر ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌، یەکێک لە یەکەم تێکۆشەران و هەڵسووڕاوانی سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵە، ئەندامی کانوونی پارێزەرانی ئێران، ئەندامی شۆڕای شاری سنە، وتەبێژی جەسوور و و بەتوانای بزووتنەوە و خەباتی ڕادیکاڵی جنووبی کوردستان بوو. هاوڕێ سەدیق له‌ حاڵێكدا كه‌ سەرقاڵی نووسینی وتارێك بۆ “ده‌نگی شۆڕشی ئێران، ڕادیۆ كۆمه‌ڵه‌” بوو، له‌ كرده‌وه‌‌یه‌كی جینایه‌تكارانه‌ و تروریستی له‌ لایه‌ن خائین و به‌كرێگیراوێكی كۆماری ئیسلامییەوە هێرشی كرایه‌ سه‌ر و پاش ماوەیەکی کەم ژیان ، گیانی به‌ختكرد.

هاوڕێ سدیق کەمانگەر ساڵی ١٣٢٥ی هه‌تاوی له‌ ئاوایی “ئافریان”ی سه‌ربه‌ شاری كامیاران له‌دایك بوو. قۆناغی خوێندنی سه‌رتایی تا دواناوه‌ندیی له‌ كامیاران و كرماشان تێپه‌ڕاند. له‌ ساڵی ١٣٤٤ ڕۆیشته‌ زانكۆی تاران و ساڵی ١٣٥٠ی هه‌تاوی بڕوانامه‌ی كارناسیی باڵای له‌ زانكۆی زانسته‌ سیاسییه‌كان وه‌رگرت. له‌ ساڵه‌كانی ده‌یه‌ی ١٣٥٠ی هه‌تاوی به‌ له‌به‌رچاوگرتنی ناكۆكیی نێوان جووتیاران و خه‌ڵكی ئاوایی دارسێرانی مه‌ریوان له‌گه‌ڵ مالک و فێئۆداله‌ كورده‌كان، كه‌ شكڵی خه‌باتێکی جه‌ماوه‌ریی به‌خۆ گرتبوو، هاوڕێ سەدیق وه‌ك پارێزه‌رێکی جەسوور و خەڵکی ، دیفاعی له‌ مافی جووتیاران كرد. هه‌روه‌ها له‌ مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی بۆ پشتیوانی له‌ مانگرتن له‌خواردنی به‌ندكراوانی سیاسی له‌ زیندانی سنه‌ کە لە لایەن کاک فۆئاد مستەفا سۆڵتانی ڕێبەری دەکرا ، یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی له‌ به‌رامبه‌ر بینای دادگوسته‌ریی ئه‌و شاره‌ ڕێكخست.

هاوڕێ سەدیق كه‌مانگه‌ر سیمای دره‌وشاوه‌ و خه‌باتكار و به‌ ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی، یه‌كێك له‌ به‌ناوبانگترین و خۆشناوترین ڕێبه‌رانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی كوردستان، ئاژیتاتۆر و وته‌بێژی هه‌ڵكه‌وتووی جه‌ماوه‌ریی بوو. له‌ پتر له‌ چوارده‌یه‌ بەر لە گیانبه‌ختكردنییه‌وه‌، خه‌بات له‌ ڕێگای ڕزگاریی چینی كرێكاری كردبووه‌ ئامانجی ژیانی خۆی و له‌مه‌وبه‌دوا ژیانی پڕله‌ هه‌ڵسووڕانی له‌گه‌ڵ خه‌باتی كۆمۆنیستی و شۆڕشێگڕانه‌ تێك هه‌ڵكێشرا. ده‌ستپێكی خه‌باتی ڕێكخراو، له‌ناو ڕێكخراوی نهێنی كۆمه‌ڵه‌ له‌ یه‌كه‌مین مانگه‌كانی دامه‌زرانیه‌وه‌، ده‌ركه‌وتن وه‌ك ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی له‌ سه‌رده‌می شۆڕش دژبه‌ ڕژیمی شا، بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین به‌یانییه‌ وه‌ك وته‌بێژی ناوه‌ندی پارێزه‌رانی ئێران، بوون به‌ ڕێبه‌ر و وته‌بێژی به‌ره‌ی چەپ و ڕادیكاڵی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كۆنه‌په‌رستانی خۆجێیی و ئایینی له‌ جنووبی كوردستان، بوون به‌ ڕێبه‌ری جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیو له‌ شاری سنه‌، پاشان دره‌وشانه‌وه‌ی وه‌ك زمانی پاراو و ئاگرینی خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو دژبه‌ ڕژیمی تازه‌ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووی ئیسلامی له‌ جه‌ره‌یانی نه‌ورۆزی خوێناوی سنه‌ و له‌ شۆڕای شۆڕشگێڕ‌ی ئه‌و شاره‌، پێناسه‌كرانی له‌گه‌ڵ داخوازیی و بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێشی شار و گوندەکانی كوردستان، به‌شداریكردن له‌ نه‌به‌ردی شۆڕشگێڕانه‌ له‌ كوردستان وه‌ك فه‌رمانده‌ەیەکی نیزامی جەسوور و کارامە ، سه‌رپه‌رشتی و به‌ڕێوه‌به‌ریی ده‌نگی شۆڕشی ئێران(ڕادیۆ كۆمه‌ڵه‌)، كه‌ خۆی یه‌كێك بوو له‌ نووسه‌ران و وتاربێژانی به‌ناوبانگی ئەو ڕادیوی و ڕەوتە ، به‌شداریكردن له‌ چالاكییه‌ جۆراوجۆره‌ سیاسی و ته‌شكیلاتییه‌كان وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و كۆمه‌ڵه‌، به‌شێك له‌ كارنامه‌ی سیاسیی پڕبار و پەردەست کەوتی هاوڕێ سەدیق كه‌مانگه‌ر پێكدێنن.

ڕق و کینەی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر بە هاوڕێ سەدیق کەمانگەر، جگە لە ترس و خۆفی ئەوان سەبارەت بە پێگەی کۆمەڵایەتی و خەباتکارانەو دەوری ڕێبەری ، دەگەڕێتەوە بۆ بەهار و نەورۆزی خوێناوی شاری سنە. هاوڕێ سەدیق لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری سنە، کە نزیکەی سەرجەم بەرپرسە پلە یەکەمەکانی کۆماری ئیسلامی جگە لە خومەینی، تیایدا بەشداربوون، لێبڕاوانە دیفاعی لە خەڵکی کوردستان و داواکارییەکانیان کرد، جینایەتی فەرماندەکانی پادگانی سنەی بەهۆی ئەوەی کە دانیشتوانی بێ دیفاعی شارەکەیان بە ئامانج گرتبوو، بە تووندی مەحکووم کرد.

لە وڵام بە “تاڵەقانی” کە هەڕەشەی کوشتنی لێدەکات و دەڵێت سەدیقی کەمانگەر کێیە کە فەرمانی چەککردنی پادگانی ژاندارمری سنەی داوە و دەبێت ئێعدام بکرێت ” ، لە کۆبوونەوەکەدا جەسوورانە هەڵستا سەر پێ و ڕاشکاوانە ڕووی لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی کرد و وتی: “بەڵێ، من، سەدیق کەمانگەرم، وەک بەرپرسی شۆڕای شار، بە مەبەستی بەرگریکردن لە خەڵکی شارەکەم، فەرمانی چەک کردنی پادگانی ژاندارمریم دەرکردووە”. تاڵەقانی کە ئەو جەسارەت و لێبڕاویەی دیت پاشەکەشی کرد و “بەهەشتی” یش کە لەو کۆبوونەوە بوو، هەوڵی ئارامکردنی جەوەکەی دا. بەڵام هەر لەو کاتەوە بەرپرسانی ورد و درشتی کۆماری ئیسلامی ڕق و کینەیان لە دژی سەدیق کەمانگەر لەدڵ هەڵگرت و بەردەوام لە فکری پیلانگێڕیدا بوون بۆ لەناوبردنی جەستەیی ئەو ڕابەرە مەزنە. بەداخەوە ئەو پیلانگێڕییە سەرەنجام لە ١٣ی خەرمانان و دوو ڕۆژ دوای وتارە مێژووییەکەی لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا، بەکردەوە دەرهات و لە لایەن تیروریستێکی کۆماری ئیسلامی کە خۆی خزاندبووە نێۆ ریزی پێشمەرگەی کۆمەڵە تیرور کرا. بە لە دەست دانی هاوڕی سەدیق، کۆمەڵە و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و بزوتنەوەی شۆڕشگێرانە و جەماوەری، ڕابەرێکی بە تونا و لێوەشاوەیان لە دەست دا کە کەلێن و بۆشایی نەبوونی تا ئێستایش بە هەمووانەوە دیارە.

کاک سەدیق ڕابەرێکی دڵسۆز، خەڵکی ، خاکی و کرداری بوو. نە باوەری بە ڕابەرانی کاریزما و هەمەفەن حەریف بوو، نە خۆیشی ئەو کەسە بوو ، بەڵکوو باوەڕی تەواوی بە ھێزی جەماوەری ھوشیار ، یەکگرتوو و ڕێکخراو بۆ ڕزگاری و ئیدارەی خۆیان و کۆمەڵگا بوو . ئەرکی تەفسیری دونیای بۆ خۆی دانەنابوو،بەڵکوو هەوڵی گۆڕینی بە کردەوەی ژیانی هەژاران و چەوساوەکانی دەدا . هەر بۆیەیش وەک هاوڕێ ، مامۆستا و ڕێبەری لێزان لە نێو دڵی جەماوەری تینووی ئازادی و سەربەستی جێگای خۆی کردەوە . زەمن دەگوزەرێت ، بەڵام یاد و ئەزموون و بیرەوەریەکانی هەر نوێ و زیندوون . ئەمڕۆ و بزووتنەوەی “ژن ، ژیان ، ئازادی” بۆ بەرەو پێش چوون و بەسەر مەقسەدی سەرکەوتن و حەسانەوە گەیشتن ، لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە ڕابەرانێکی لە خۆبووردوو و فداکاری وەک کاک سەدیق و بیروباوەر و ڕێبازەکەی لە ناخی بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکانی لە حاڵی هەڵکشان و بەرەو پێش چوون هەیە.

یادی ئازیزی هاوڕێ سەدیق کەمانگەر، زمانی ئاگرینی شۆڕش و جەماوەری ڕاپەڕیو، موبەلغ و ئاژیتاتۆری کۆمۆنیست، فەرماندەی بەتوانا و لێهاتووی نیزامی، بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندوو دەمێنێتەوە.

یادی ئازیزی هەرمان و رێگای سووری پڕ ڕێبوار بێت .

١٣ی خەرمانانی ١٤٠٤ی هەتاوی

نوشته “منم سەدیق کەمانگەر” ، دەنگی دلێری شۆڕش و چەوساوەکان دژ بە زاڵم و سەرکوتگەر اولین بار در کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران. پدیدار شد.