“حسێن مێهدی پور” ده‌بیری كۆمه‌ڵناسی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاناڵی “داخوازییه‌كانی فه‌رهه‌نگیان” كه ڕۆژی ١٢ی گوڵان و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی موعه‌لیم له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كداره‌وه درابۆوه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی گوڵان گیانی له‌ده‌ست دا.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران له په‌یامێكی تویتری دا ڕایگه‌یاند: “حسێن مێهدی پور” ڕۆژی ١٢ی گوڵان له شارستانی ده‌شتیاری ئوستانی سیستان و به‌لووچستان له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه به‌سه‌ختی بریندار كرا و ڕۆژی ڕابردوو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست دا. شایانی باسه كه ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢١ی گوڵانی ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كرابوو. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ئه‌و هه‌وڵه تیرۆریستیه‌ی به‌تووندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری سزادانی تاوانبارن بوو.
