به پێی ڕاپۆرته بڵاوه‌كراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی سه‌رماوه‌ز، هه‌روه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییانه، له به‌رامبه‌ر زیندانی ئێوین كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی مناڵه‌كانیان و به وتنی چه‌ندین دروشم، خوازیاری وڵام دانه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان، سه‌باره‌ت به بارودۆخی كه‌س و كاره‌كانیان له زیندان بوون. هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.