
ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان له ڕاپۆرتێكیدا باسی له‌وه كردووه كه له وتووێژ له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان له شاره‌كانی مه‌ریوان، بۆكان، جوانڕۆ، سنه و ئیلام بۆی ده‌ركه‌وتووه كه هێزه‌كانی ڕژیم، خۆپیشانده‌رانیان به‌تایبه‌ت له شاری مه‌ریوان له زیندان ئه‌شكه‌نجه داوه.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌كراوه كه ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ژووری تاكه‌كه‌سی ڕاگیراون. هه‌روه‌ها بارودۆخێكی دژواری ده‌روونییان به‌سه‌ر دا سه‌پێنداروه و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ركراون له هه‌ر چه‌شنه پێڕاگهیشتنێكی پزیشكی بێبه‌ش بوون. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه چه‌ندین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به ئه‌زیه‌ت و ئازاری جنسی و ته‌نانه‌ت ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر منداڵان له گرتووخانه‌كان، ناردراوه بۆ ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان.
