کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌وت هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌وت هاووڵاتیی

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی حه‌وت هاووڵاتیی

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا حه‌وت هاووڵاتی کە یەکێکیان ژن بووە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ لە شارەکانی سنە و سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، شەوی یەکشەممە ٨ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات له‌ شاری سنه‌ دوو چالاکی کرێکاریی بە ناوەکانی “لوقمان فەیزی و سامان میرەکی”یان  لە شەقامی حەسەن ئاوای ئه‌مشاره‌ دەستبەسەر و ڕاپێچی شوێنێکی نادیار کردووە. هەروەها هەمان ڕۆژ چوار هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی “کاروان بابای، زانا نەسیری، دیاکۆ بەهرۆجە و محەممەد ئاریەن” لەلایەن هیزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەلاسی باوەجانی بە تۆمەتی “هاوكاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. شایانی باسه‌، ڕۆژی شەممە ٧ی بەفرانباریش، “لەیلا تیرئەندازی” دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، دەستبەسەر کراوە. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری ئیسفەهان، دوکتۆر “ناسر همەتی” دەرنوونناس و خەڵکی شاری ئابدانان سەر بە پارێزگای ئیلامیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. شایانی باسه‌، ناوبراو لە پێوه‌ند لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی ئێران و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چلەی گیانبەختکردوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستبەسەر کراوە.